بتڵی لە خەڵک وەرگرتووە بۆ پڕکردن

زیاتر لە 130 بتڵ غازی دزی و دەستگیر کرا

964+

ژووری هەواڵ

لە سۆران کەسێک لەسەر دزینی بتڵی غاز دەستگیر کرا، پۆلیس دەڵێت، زیاتر لە 130 بتڵی هاوڵاتیانی و بریکارێکی بردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 25.8.2025، پۆلیسی سۆران رایگەیاند، کەسێک کە وەک شۆفێر لەگەڵ غازفرۆشێک کاریکردووە، بتڵی غازی لە ماڵان وەرگرتووە و پارەشی لێوەرگرتوون و وتوویەتی دواتر بتڵی غازەکانتان بە پڕ کراوی بۆ دەگەڕێنمەوە، بەڵام نەیگەڕاندووەتەوە، لەسەر ئەوە دەستگیر کراوە.
“[تۆمەتبارەکە] زیاتر لە 130 بتڵی غازی لە هاوڵاتیان و بریکاری غازەکەی دزیووە”، پۆلیسی سۆران وا دەڵێت.
راشیگەیاند، لە بنکەی پۆلیسی دیانا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار کراتەوە و دادوەری لێکۆڵینەوەی لێ ئاگادار کراوەتەوە و ناوبراو دەستگیر کراوە.

"سوپاسگوزاری دیالۆگی بنیادنەرانەی نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریاین"