یەکێکان ناناسرێتەوە

سێ تەرم لە پزیشکى دادى سلێمانیین

964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

سێ تەرم لە پزیشکى دادییە کە تەنیا یەک تەرمیان پەیوەندى بە رووداوەکەى لالەزارەوە هەیە، بەڵام بەهۆى زۆرى رێژەى سووتانەکەیەوە نەناسراوەتەوە.

دەنگۆى بونى ژمارەیەک تەرم لە پزیشکى دادى سلێمانى پەیامنێرى 964ـى گەیاندە شوێنەکە، لەوێ لەگەڵ دکتۆر بارزان محەمەد عەلى بەڕێوەبەر گفتوگۆى کرد.

دکتۆر بارزان بە 964ـى وت،”لە ئێستادا ساردکەرەوەکان تەنیا سێ تەرمیان تێدایە، لەو ژمارەیە تەنیا یەکێکیان پەیوەندى بە رووداوەکەى لالەزارەوە هەیە، بەڵام بەهۆى رێژەى سوتانەکەیەوە تەرمەکە نەناسراوەتەوە”.

باسى لەوەشکرد، تائێوارەى ئەمڕۆ کەس نەهاتووە بۆ سۆراغى، بەڵام ئێوارەى ئەمڕۆ خێزانێک هاتوون کە دواتر دەبێت بەراورد بکرێن.

بەوتەى بەڕێوەبەرى پزیشکى دادى، دوو تەرمەکەى تر پەیوەندییان بە رووداوەکەوە نییە و کەیسى دادوەرییە، یەکێکیان تەرمى کەسێکە لە خانەى بەساڵاچوان و ئەوەى تر کۆرپەیەکى لەبارچووە بەڵام کەیسەکەى لە دادگایە و تائێستا بڕیارى لەسەر نەدراوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئەو گەنجەى لە لالەزار کوژرا بەخاکسپێردرا

ئەو گەنجەى لە لالەزار کوژرا بەخاکسپێردرا