پۆدكاستی لەشساغی

“غودە کاریگەری لەسەر سپێرم و لاوازی سێکسیی پیاوان هەیە”

964+

جێگر مەحمود

لەگەڵ د. سەمیر بەرزنجی پسپۆڕی نەشتەرگەری غودە و گرێ، لە پۆدكاستی لەشساغی تیشک خرایە سەر گرنگترین زانیارییەکان دەربارەی غودەی دەرەقی کە وەک بزوێنەری سەرەکی لەش وایە و کۆنترۆڵی هەموو شتێک دەکات لە سووتاندنی وزە و لێدانی دڵەوە تا باری دەروونی

د. سەمیر پێی وایە، کێشە سەرەکییەکان بریتیین لە غودەی تەمبەڵ، کە دەبێتە هۆی قەڵەوی و ماندوویەتی و قژوەرین، هەروەها غودەی چالاک (هار) کە نیشانەکانی پێچەوانەن، وەک دابەزینی کێش، دڵەکوتێ و تووڕەیی هۆکاری سەرەکی ئەم کێشانەن، كە زۆرجار نەخۆشی بەرگریی خۆکار و بۆماوەییە و هەر بۆیەش لە ژناندا چەندین جار باوترە بەهۆی گۆڕانکارییە هۆرمۆنییەکانەوە، هەروەها سترێس و قەلەقییش دەتوانن بارودۆخەکە خراپتر بکەن.

دەشلێت، غودە کاریگەری لەسەر سپێرم و لاوازی سێکسیی پیاوان و هەروەها کاریگەری لەسەر ژنان و نەزۆکی هەیە.

د. سەمیر جەخت دەکاتەوە کە چارەسەری غودەی تەمبەڵ بە وەرگرتنی حەبێکی رۆژانە دەبێت، ئەمە هیچ ترسێکی نییە، چونکە تەنیا قەرەبووی هۆرمۆنێکی سروشتی لەشە. هەروەها دڵنیایی دەدات نەشتەرگەری تەنیا بۆ حاڵەتی تایبەتی وەک شێرپەنجە یان گرێی زۆر گەورە ئەنجام بدرێت و ترسیان نەبێت لە نەشتەرگەری و شوێنەواری نەشتەرگەری، لە کاتێکدا لە مل دروست دەبێت، هەروەها دەڵێت، بۆ ئەوەی کێشەت بۆ دروست نەبێت، پێویستە لە هەڵبژاردنی پزیشکەکەت دڵنیا بیتەوە.

تەواوی پۆدكاستەكە لە ڤیدیۆكەدا ببینە.

"هەموو پشتئێشەیەک ئینزلاق نییە و نەشتەرگەری تەنیا بۆ حاڵەتە دەگمەنەکانە"