لەسەر شەقام خۆڵی فڕێیاوە
پارێزگاری کەرکوک سزای پێبژاردن بۆ دوکاندارێک دەکات
964+
ئەحمەد مستەفا
پارێزگاری کەرکوک بەبەردەم دوکانێک تێدەپەڕێ لەناوبازاڕ و دەبینێ کە خۆڵی لەسەر شەقام فڕێداوە، فەرمان بە شارەوانی کەرکوک دەکات بەبڕی 500 هەزار دینار سزای پێ بژاردنی بۆ بکەن و دوکانەکەی دابخەن.
هەر زوو تیمی شارەوانی و پۆلیس چوون، سزادانەکەیان جێبەجێ کرد.
پێگەی پارێزگار ئەمشەو 23.8.2925، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێ، لە کاتی تێپەڕبوونی رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک بەیەکێک لە شەقامەکانی کەرکوکدا، دیمەنی بەر دوکانێک دەبینێت کە پابەندی رێنماییەکان نەبووە و خاشاکی لەسەر شۆستە و شەقام فڕيداوە و زیادەڕۆیی کردوەتە سەر شۆستەکە.
راستەوخۆ فەرمان بە شارەوانی دەکات لێپیچینەوەی لەگەڵدا بکرێت و بە بڕی 500 هەزار دینار غەرامە بکرێ و و دوکانەکەش داخرا.
بە گوێرەی هەمان راگەیەندراو، پارێزگاری کەرکوک هۆشداریشی بە دوکاندار و خاوەن کارەکانداوە، پابەندبن و خۆڵ و خاشاک لە شوێنی تایبەت فڕێبدەن و پاک و خاوێنی شار بپارێزن، بە پێچەوانەوە رێوشوێنی توند بەرامبەریان دەگیرێتەبەر و بە بڕی 250 هەزار تا یەک ملیۆن دینار سزای دارایی دەدرێن.