خەریکى فرۆشتنەوەى بووە

گەرمیان؛ تۆمەتبارێک بە 25 کارتۆن رۆنى دزراوەوە دەستگیرکرا

964+

وریا فەتاح

پۆلیسى گەرمیان، توانیویانە تۆمەتبارێک دەستگیربکەن کە 25 کارتۆن رۆنی ئۆتۆمبێلی لە ناحیەی رزگاری دزیبوو و بەنیازبوو لە ناوچەی پیشەسازی کەلار بیفرۆشێتەوە.

عەقیدی مافپەروەر، عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد،”دوای ئەوەی ئەمڕۆ هاوڵاتییەک پەیوەندی بە هێڵی گەرمی پۆلیسی فریاکەوتنی 104ـى کەلارەوە کرد و ئاگاداری کردینەوە لە حاڵەتێکی دزیکردن، دەستبەجێ مەفرەزەیەکی پۆلیسی فریاکەوتن 104ـى کەلار چوونەتە شوێنی رووداوەکە.”

وەک باسکراوە، هێزەکانی پۆلیس لە ناوچەی پیشەسازی قەزای کەلار توانیویانە تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن، کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (بی ئێم)ی پێبووە و 25 کارتۆن رۆنی ئۆتۆمبێلی لە ناحیەی رزگاری دزیبوو و ویستویەتی لە ناوچەی پیشەسازی ساغی بکاتەوە.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو کە تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادان بەندکراوە.

دەستگیرکران؛ ئەو دوو تۆمەتبارەى دزیان لە فرۆشگایەک کر...

دەستگیرکران؛ ئەو دوو تۆمەتبارەى دزیان لە فرۆشگایەک کردبوو