دەنگی تەقە و بانگی بەیانی تێکەڵ بوون

سلێمانی هەینییەکی نائاسایی بەڕێکرد

964+

پەری ساڵح

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 22.8.2025 دەنگی تەقە و بانگی بەیانی لە سلێمانی تێکەڵ بەیەکتری بوون و شارە حەیاتەکە رۆژێکی نائاسایی بەڕێکرد.

هێزە ئەمنییەکان بە چەندین چەکی قورس و سووک هێرشیان کردەسەر هوتێل لالەزار بۆ دەستگیر کردنی لاهور شێخ جەنگی و هاوڕێکانی.

شەڕ و رووبەڕووبوونەوە روویدا و بەپێی دوایین ئامارەکان چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 26 کەسی دیکەش برینداربوون کە برینی بەشێکیان سەختە.

جگە لە زیانە گیانییەکان زیاتر لە 15 ئۆتۆمبێل سووتاون و زیانی زۆریش بەر ئۆتۆمبێل و خانووی هاوڵاتیان لە گەڕەکی سەرچنار کەوتووە.

لیژنەی قەرەبووی زیانەکان سەردانی ماڵەکانیان کرد و داوای لێبوردنیان لێکردن و بڕیارە یەک بەیەکی زیانلێکەوتووان قەرەبوو بکرێنەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

پێکدادانی لالەزار کۆتایی هات و شار نیمچە ئارامە

پێکدادانی لالەزار کۆتایی هات و شار نیمچە ئارامە

"لە شەڕەکەی لالەزاردا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 26 کەسیش بریندارن"