لە عەربەت
پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل بەڕێوەچوو
964+
بڕوا مەجید – عەربەت
لە ناحیەی عەربەتـی سەربە پارێزگای سلێمانی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل بەڕێوەچوو و ژمارەیەکی زۆر لە گەنجان و خەڵکی ناوچەکە ئامادەی پێشبڕکێکە بوون.
شاد زانا سەرپەرشتیاری پێشبڕکێکە بە 964ـی وت، ” بۆ سێیەم ساڵە پێشبڕکێی ئۆتومبێل و ماتۆڕ لە فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی ناحیەی عەربەت سازدەکەین، ئەمساڵ بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە چەند ئۆتۆمبێلێکی تایبەتمان هەڵبژاردووە کە ساڵانسا و مەکینەکەیان بەرگەی گەرمای زۆر دەگرن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانج لە سازکردنی ئەو پێشبڕکێیە، دوور خستنەوەی ئەو ئۆتۆمبێڵ و ماتۆڕانەیە لە شوێنی قەرەباڵغ و نیشتەجێبوون و هاوڵاتیان بێزار نەبن.
ئالان رەفیق یەکێک لە بەشداربووانی پێشبڕکێکە بە 964ـی وت، “دووەم جارە بەشداری ئەم جۆرە پێشبڕکێیانە دەکەم، توانیم سەرکەوتوو بم و تەرکیزی شۆفێر و هێزی ئۆتۆمبێلیش گرنگن بۆ بردنەوە لەم پێشبڕکێیانەدا”.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری