فیشەک لە پشتەوە لە ئۆتۆمبێلەکەی داوە و لە پێشەوە هاتۆتە دەرەوە

شەڕەکەی لالەزار زیانی بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێڵ و خانووی هاوڵاتیان گەیاندووە

964+

دیلان محەمەدجەزا

شەڕ و ئاڵۆزییەکانی شەوی رابردووی سلێمانی، جگە لە زیانە گیانییەکان زیانی ماددی زۆری لێکەوتووەتەوە و ژمارەیەک خانوو و ئۆتۆمبێلی دانیشتووانی سەرچنار زیانیان بەرکەوتووە.

دوای کۆتاییهاتنی گرژییەکان، پەیامنێری 964 چووەتە گەڕەکی سەرچنار و لە نزیک لالەزار چەند هاوڵاتییەکی دواندووە، یەکێک لەو هاوڵاتیانە دەڵێت، “پێش شەڕەکە ئاگاداریان نەکردینەوە، ئەگەرنا سەیارکەم دەبردە ژوورەوە، یان ماڵەکەمان چۆڵ دەکرد و ژن و منداڵەکەم دەگواستەوە”.

دەشڵێت، فیشەک لە پشتەوە لە ئۆتۆمبێلەکەی داوە و لە پێشەوە هاتۆتە دەرەوە و مەکینەکەی تەقاندووە.

بەشێکی دیکەی دانیشتووانی سەرچنار دەڵێن، خانوو و ئۆتۆمبێلەکانیان زیانیان بەرکەوتووە و تا ئێستاش ئەو لیژنەیە نەچۆتە لایان کە بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان پێکهێنراوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

"لە شەڕەکەی لالەزاردا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 26 کەسیش بریندارن"

سلێمانی شەوێکی سەختی تێپەڕاند

سلێمانی شەوێکی سەختی تێپەڕاند