کاریگەری رووداوەکەی لالەزار - وێنە: 964
پەیامی وتەبێژی سودانییە
سەلامەتی خەڵکی سلێمانی لەسەروو هەموو شتێکەوەیەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا دەڵێ، دوابه‌دوای ئه‌و رووداوه نیگه‌رانكه‌رانه‌ی له پارێزگای سلێمانی روویاندا، حكومه‌تی فیدراڵ جه‌خت له گرنگی پابه‌ندبوونی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی و دادوه‌ری ده‌كاته‌وه به‌پێی بڕگه‌كانی ده‌ستوور و یاسا.
سه‌باح نو‌عمان وتەبێژەکەیە ئەو ده‌ڵێت، وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر گرنگی جێبه‌جێكردنی ئه‌م رێوشوێنانه به بێلایه‌نی و شه‌فافیه‌تێكی ته‌واو، دوور له هه‌ر دیارده‌یه‌كی چه‌كداری یان هه‌وڵدان بۆ ترساندنی هاوڵاتیان.
وە دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه جێبه‌جێكردنی یاسا ده‌بێت به شێوه‌یه‌ك ئه‌نجام بدرێت كه كه‌رامه‌تی مرۆڤ بپارێزێت و پاراستنی مافه‌كانی مسۆگه‌ر بكات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، حكومه‌تی فیدراڵی له رێگه‌ی دامه‌زراوه ده‌ستووری و ئه‌منییه‌كانییه‌وه، دووپاتی ده‌كاته‌وه كه پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتییان له هه‌رێم و سه‌رتاسه‌ری عێراق ئه‌ركێكی نیشتمانی و ئه‌خلاقییه، درێغی له هیچ هه‌وڵێك ناكات بۆ ڕێگریكردن له ململانێ و به‌ره‌وپێشبردنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و چه‌سپاندنی سه‌قامگیری.
راشیگه‌یاندووه، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی پارێزگاری سلێمانی و ئاسایش و سه‌لامه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌ی و ئاسایشی هه‌رێم و عێراق به‌گشتی له‌سه‌روو هه‌موو شتێكه‌وه‌یه.