رەوشی سلێمانی چۆنە؟
هێزێكی زۆری ئەمنی لە گردی سەرچنار بڵاوەیان پێكراوە و بازگەیان داناوە
964+
دیلان محەمەدجەزا
بەگوێرەی زانیارییە نافەرمییەكان بە بڕیاری دادگا، بڕیاری دەستگیركردن بۆ لاهور شێخ جەنگی، سەرۆكی بەرەی گەل دەرچووە، بۆ ئەمەش هێزێكی ئەمنی لە دەوروبەری گردی سەرچنار بڵاوەیان پێكراوە.
هاوكات لە بازگەكانی سلێمانی هێزێكی زۆری ئەمنی دەبینرێن، كە گرفتی هاتوچۆ هەیە، بە تایبەتی لە بازگەكانی عەربەت و تاسلوجە.
پەیامنێری 964 لە سلێمانی تێبنیی ئەوەی كردووە، لە ناو شاری سلێمانی جموجۆڵ و ژیانی هاوڵاتییان ئاساییە، بەڵام لە گردی سەرچنار هێزێكی زۆری ئەمنی بڵاویان پێكراوە و بازگەیان داناوە و پشكنینی ئۆتۆمبێلەكان دەكەن و لێكۆڵینەوە لە ئۆتۆمبێلی جام رەش و بێ تابلۆ و بێ سەرەتا دەكەن.
964 پەیوەندی بە دەزگای ئاسایشی هەرێم و پۆلیسی سلێمانی كرد، بەڵام هیچ وەڵام و زانیارییەكی دەستنەكەوت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا