هێشتا بەرز نییە

نرخى نەوت 67 دۆلارى تێپەڕاند

964+

وریا فەتاح

لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کرد، بەڵام ئەمڕۆ بەرز بووەوە و 67 دۆلارى تێپەڕاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20.8.2025، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 67 دۆلار و دیاری کراوە و بەروارد بە دوێنێ ئێوارە نرخەکەی تەنیا  0.31٪ بەرزبووەتەوە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساسیش بە 63 دۆلار و 04 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی 0.32٪ بەرزبووەتەوە.

هەرچەندە نرخەکەى ئەمڕۆ بەرز بووەتەوە، بەڵام بەگشتى نرخەکە لە ئاستێکى بەرزدا نییە و ئەم دابەزینەش، پەیوەندی بە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و روسیاوە هەیە و شارەزایانی ئەو بوارە پێیانوایە ئەگەر کۆبوونەوەکانی چەند رۆژی رابردووی سەرۆکانی ئەمریکا و روسیا و ئۆکراین ئەنجامی هەبێ و ببێتەهۆی چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکراین، پێدەچێ زیاتریش دابەزێ.

نرخی نەوت تاڕادەیەک جێگیرە

نرخی نەوت تاڕادەیەک جێگیرە