له ته‌مه‌نى 88 ساڵییه‌وه
دادوه‌ره “میهره‌بان”ـه‌كه‌ى ئه‌مریكا كۆچی دوایی كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كه‌مێك پێش ئێستا هه‌ژمارێكى فه‌یسببوك كه تایبه‌ته به دادوره فرانك كاپیرۆ، هه‌اوڵى كۆچی دوایی ئه‌م دادوه‌ره‌ى راگه‌یاند و نوسیویه‌تى له ته‌مه‌نى 88 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
ئاماژه به‌وه كراوه، دادوەر فرانک کاپریۆ دوای شەڕێکی درێژخایەن و بوێرانەی لەگەڵ شێرپەنجەی پەنکریاس کۆچی دوایی کرد.
ئه‌وه نووسراوه كه “کاپریۆى خۆشەویست بەهۆی بەزەیی و باوەڕێکی نەگۆڕی بە چاکەی مرۆڤەکانەوە، لە رێگەی کارەکانییەوە لە هۆڵی دادگا و دەرەوەی دادگا، دەستی لە ژیانی ملیۆنان کەس دا، میهرەبانییەکەی جێپەنجەیەکی نەسڕاوەی لەسەر هەموو ئەوانەی دەیانناسی بەجێهێشت”.
كوڕه‌كه‌ی ئەم دادوەرە به كه‌ناڵی NBC 10 Newsی ئەمریکی راگه‌یاند، باوكی كاتژمێر 2:15 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆ به‌كاتی ئه‌مریكا به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، فرانك كاپریۆ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ده‌ڵێت، “من باوه‌ڕێكی پته‌وم به هێزی نوێژ هه‌یه، دوباره داواتان لێده‌كه‌م له نوێژه‌كانتاندا نزام بۆ بكه‌ن”.
له ساڵی 2023 دادوه‌ر فرانك كاپریۆ ئاشکرای کرد كه توشی شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس بووه، داوای له شوێنكه‌وتوانی كرد نزای بۆ بكه‌ن.