رێگەی نێوان گوندەکانی كوپه‌له بۆ ته‌ڕه‌ماری سه‌روو - وێنە: ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی
وادەی تەندەر 10 رۆژی ماوە
90 رۆژ دانراوە تا رێگەی كوپه‌له -بۆ ته‌ڕه‌مار قیرتاو بکرێ
964+
دەشتی عارف – هەولێر
رێگاوبان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی نیشته‌جێ بوونی سلێمانی سه‌رجه‌م كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌رانی ئاگاداركردووەته‌وه بۆ وه‌رگرتنی ته‌نده‌ری جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی قیرتاوكردنی رێگای نێوان گوندی “كوپه‌له – ته‌ڕه‌ماری سه‌روو”، كه ده‌كه‌وێته قه‌زای بازیان و رێگاكه چوار كیلۆمه‌تر و 300 مه‌تره.
پێویسته له ماوه‌ی 90 رۆژ كاره‌كانی ته‌واو بكات و رێگاكه به‌ڕووی دانیشتوانی گونده‌كه بكرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 20.8.2025، محه‌مه‌د جه‌لیل، به‌رێوه‌به‌ری ئاوه‌دانكردنه‌وه و رێگاوبانی سلێمانی، به 964ـی وت، تاوه‌كو 1.9.2025 ته‌نده‌ری كۆمپانیاكان وه‌رده‌گرین و چوار شه‌ممه 3.9.2025 ته‌نده‌ره‌كه ئاشكرا ده‌كه‌ین و راسته‌وخۆ كۆمپانیاكه كه ته‌نده‌ره‌كه‌ی بۆ ده‌رچوو ده‌ست ده‌كات به كاره‌كانی.
وتیشی، پاره‌ی ته‌واو بۆ پرۆژه‌كه ته‌رخان كراوه، ته‌نیا له‌سه‌ر كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ره‌كان وه‌ستاوین بێن كاره‌كه بكه‌ن، ئه‌گه‌ریش هیچ كۆمپانیایه‌ك هه‌ڵنه‌ستا به‌كاره‌كه خۆمان كۆمپانیایه‌ك هه‌ڵده‌بژێرین، یان داوا لە بەڵێندەرێک دەکەین تاوەکو بێت و كاره‌كان بكات.
گوندی ته‌ڕه‌ماری سه‌روو سه‌ر به ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرونه و له ساڵی 1995 ئاوه‌دانكراوه‌ته‌وه دوایی ئه‌وه‌ی له لایه‌ن رێژمی به‌عسه‌وه خاپور كرابوو، ژماره‌ی دانیشتوانی له ئێستادا سه‌روو 50 كه‌سن و به ئاژه‌ڵداری و كشتوكاڵه‌وه خه‌ریكن.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا