دیمەنی پارکی شار لە هەولێر. وێنە:964
پڕۆژەكانیشیان بەردەوام دەبێت
سەرەڕای كۆتایی هاتنی ئەركەكانی یۆنامی نەتەوەیەكگرتووەكان دەست لە هەرێم هەڵناگرێت
964+
محەمەد فاتیح
یۆنامى لە کۆتایی ئەمساڵ، کۆتایی بە ئەرکەکانى لە هەرێمی كوردستان و عێراق دەهێنێت، بەڵام ئاژانسەکانى نەتەوەیەکگرتووەکان بەردەوام دەبن لە پڕۆژەکانیان لە هەرێمى کوردستان.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بڵاویكردەوە:
-سەفین موحسین دزەیى، بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە، پێشوازى لە کلۆدیۆ کۆردۆن، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و هەڵبژاردن و شاندێکى باڵاى یونامی لە عیراق کرد.
-باسيان لە میکانیزمى رادەستکردنى ئەرکەکانى یۆنامى لە هەرێمى کوردستان و تەواوى عیراق كرد.
-جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دڵنیاییدا كه یۆنامى لە کۆتایی ئەمساڵ، کۆتایی بە ئەرکەکانى دێنێت، کە بریتی بوون لە راوێژى سیاسى و یاسایی و لۆجیستى و پشتگیرى کردن لە پرۆسەى هەڵبژاردن و هۆشیارى بۆ مافەکانى مرۆڤ.
– بەوتەی بەرپرسەكەی یۆنامی، ئاژانسەکانى نەتەوەیەکگرتووەکان دەمێننەوە و کارى خۆیان ئەنجام دەدەن و بەردەوام دەبن لە پڕۆژەکانیان لە هەرێمى کوردستان.
-بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە وتی، وەک حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئامادەى هەموو هاوکارى و هەماهەنگییەکین لەگەڵ ئاژانسەکانى نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆ سەرخستن و جێبەجێکردنى بەرنامەکانیان لە هەرێمى کوردستان.