بۆی کۆبوویەوە
دادگای فیدڕاڵی لە عێراق: پاسپۆرتی دیبلۆماسی نادەستورییە
964+
ئەحمەد مستەفا
دادگای باڵای فیدراڵی لە عێراق، یاسای ژمارە (6)ی ساڵی 2025ـی تایبەت بە هەموارکردنەوەی یاسای پاسپۆرتی دیبلۆماسی هەمیشەیی بۆ سیاسەتمەداران هەڵوەشاندەوە.
لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی ئاشکرای کردووە، لە ساڵی 2023 وە، پاسپۆرتی دبلۆماسی کە ڤیزا نایگرێتەوە، بۆ 32 هەزار کەس دەرکراوە، لەوانە 10 هەزار پاسپۆرت بۆ ئەو کەسانەی کە نە ئەندامی فەیلەقی دیپلۆماسی بوون و نە فەرمانبەری وەزارەتی دەرەوە بوون دەرکراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 20.8.2025، لە بەیاننامەیەکی فەرمی دادگادا هاتووە، دادگای باڵای فیدراڵی دانیشتنی خۆی ئەنجامداوە، بە سەرۆکایەتی دادوەر مونزر ئیبراهیم ، بە ئامادەبوونی سەرجەم دادوەرە ئەندامەکان، و بەدواداچوون بۆ کەیسەکانی ناو بەرنامەی کارەکەی کرد.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە، دادگاکە دوو داوای یاسایی کە چەواشەکاری لە نادەستووریبوونی یاسای ژمارە (6)ی ساڵی 2025 (هەموارکردنی یەکەمی یاسای پاسپۆرت ژمارە 32ی ساڵی 2015) کردووە، یەکەمیان لەلایەن وەزیری دەرەوە تۆمارکراوە، سەرەڕای پۆستەکەی، دووەمیان لەلایەن وەزیری ناوخۆوە تۆمارکراوە، سەرەڕای پۆستەکەی.
ئاماژەی بەوەشکرد، “دادگا بڕیاریدا ئەو دوو داوایە یەکبخات و پێکەوە سەیریان بکات، هەروەها بڕیار بدات کە یاسای ژمارە (6)ی ساڵی 2025 (هەموارکردنی یەکەمی یاسای پاسپۆرت ژمارە 32ی ساڵی 2015) نادەستوورییە، بەو پێیەی ناکۆکە لەگەڵ بڕگەکانی مادەکانی (14)، (16)، (47)، و (80)ی دەستووری کۆماری عێراق لە ساڵی 2005.