لە گوندێکی باتیفا

گەنجێک کارەبا گرتی و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

لە گوندی بانکێ لە سنووری قەزای باتیفا، گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ کارەبا گرتی و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.

شەوی رابردوو سەعدی دڵشاد لەکاتی ئامادەکردنی کەپرەکانی گەشتیاری لە گوندی بانکێ، کارەبا گرتی و بەسەختی برینداربوو، کەسوکار و هاوڕێکانی، گەنجەکەیان گواستەوە بۆ نەخوشخانەی باتیفا، بەڵام نەخۆشخانەکە داخرابووە، بۆیە بەرەو زاخۆ بەڕێکەوتن و گەیاندیانە فریاکەوتنی زاخۆ، لەو ماوەیەشدا دۆخی تەندروستی زیاتر تێکچوو و دواتر گیانی لەدەستدا.

ئەمیر عەلی وتەبێژی تەندروستی زاخۆ بە 964ـی وت، “ئەوەی پێویست بوو پزیشکەکان ئەنجامیاندا، بەڵام بەداخەوە بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی بەخشی.”

پۆلیسی زاخۆ پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە کردووە.

پێداچوونەوە؛ شۆرش قادری

باوکی سێ منداڵ کارەبا گرتی و گیانی لەدەست دا

باوکی سێ منداڵ کارەبا گرتی و گیانی لەدەست دا

کرێکارێکی تەمەن 40 ساڵان بەتەزووی کارەبا گیانی لەدەست د...

کرێکارێکی تەمەن 40 ساڵان بەتەزووی کارەبا گیانی لەدەست دا