شانۆیەک بە عەرەبی

“نوکتەچی” برایە وڵاتی ئوردەن

964+

چاوان خەلیل

تیپی شانۆی کەرکوک بە نمایشی شانۆیی (نوکتەچی) بەشدار دەبێت لە فێستیڤاڵی شانۆی نێودەوڵەتیی سرووتی ئێوارە لە وڵاتی ئەردەن و ئەمڕۆ گەیشتنە ئەو وڵاتە.

فێستیڤاڵەکە 18ـەمین خولیەتی و بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت، 11 کاری تێدا نمایش دەکرێت لە 20 تا 24ـی ئەم مانگە.

مەریوان زەنگەنە دەرهێنەر و ئەکتەری شانۆی نوکتەچی، بە 964ـی وت، ئەم بەیانییە گەیشتوونەتە وڵاتی ئوردەن و شانۆکەیان لە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی بە زمانی عەرەبی نمایش دەکەن.

وتیشی، شانۆی نوکتەچی مۆنۆدرامایە و تەنیا خۆی رۆڵی تیادا دەبینێت و لە نووسینی عەلی عەبد نەبی زوبەیدییە.

شانۆی نوکتەچی، پێشتر لە شارەکانی سلێمانی، کەرکوک، دەربەندیخان نمایش کراوە، هەروەها لە فێستیڤاڵی تونس لە قرتاج خەڵاتی زێڕینی باشترین نمایشی بەدەستهێناوە.

بۆ یەکەمجار شانۆییەک لە یەک کاتدا بە سێ زمان نمایش کرا

بۆ یەکەمجار شانۆییەک لە یەک کاتدا بە سێ زمان نمایش کرا