گەڕان و پشکنین بۆ نه‌وت

حكومەتی عێراق و كۆمپانیای شێڤرۆنی ئەمریکی یاداشتنامەیەكی لێکتێگەیشتنیان واژۆكرد

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق و كۆمپانیای شێڤرۆنی ئەمریکی یاداشتنامەیەكی لێکتێگەیشتنیان واژۆكرد، بۆ پەرەپێدانی گەڕان و پشکنین لە ژمارەیەك گێڵگەی نەوتیدا.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، سه‌رپه‌رشتی واژۆکردنی یاداشتنامەكه‌ى كرد و پێشوازیشی لە گەڕانەوەی ئه‌م كۆمپانیایه‌ بۆ سەر کارەکانی لە عێراق کرد.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیه‌ندراوێكدا بڵاویكردەوە، لێكتێگەیشتنەكە سەبارەت بە پڕۆژەی ناسریەیە، کە لە چوار بلۆکی گەڕان پێکدێت، هەروەها پەرەپێدانی کێڵگەی نەوتی بەلەد و هەر کێڵگەیەکی دیکەی بەرهەمهێنەری نەوت و بلۆکی گەڕان و پشکنین.

شێڤرۆن یەكێكە لە كۆمپانیا گەورەكانی بواری نەوت و لە هەرێمی کوردستان، ئیسرائیل ، کوێت و سعودیە کار لە بواری نەوت و وزەدا دەکات و بە گرێبەستی لەگەڵ حکومەتی عێراقیش دەیەوێت کارەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا فراوانتر بکات.

بەشێک لە پاسەوانانی کۆمپانیای نەوتی باکوور 15 ساڵە داوا...

بەشێک لە پاسەوانانی کۆمپانیای نەوتی باکوور 15 ساڵە داوای دامەزراندن دەکەن

کرێکارانی کۆمپانیای نەوتی تەقتەق گردبوونەوە و حیکایەت...

کرێکارانی کۆمپانیای نەوتی تەقتەق گردبوونەوە و حیکایەتی رێگای بالیسانیش تەواو نابێت