"لە کوردستان دەمردم"

ئیڤان و بنجامین سوپرایزی گەورەیان بەدەستەوەیە

+964

دیلان محەمەد

ئیڤان لە خۆشەویستی بۆ کوردستان و سلێمانی بەبێ بنجامین گەڕاوەتەوە و سوپرایزێکی گەورەیان بەدەستەوەیە و دەشڵێت، ئەمجارە لە کوردستان و دەمردم و ئینتەرناشناڵیش ئیش دەکەین.

لە مێژە دوو برا دەنگخۆشەکەی رۆژهەڵات دەنگیان نییە، ساڵانێک بە گۆرانی کافر تارات بەسەر گوێی گەنجانیان پڕکردبوو، بەردەوام گۆرانیەکانیان لەسەر زاریان بوو، ئێستا لەو بێدەنگیە ئیڤان هاتووەتە کوردستان و بۆ مایکی 964 وتی، کاری نوێمان بەدەستەوەیە هەم سینگڵ تراک و هەمیش ئەلبوم، چاوەڕوانین دۆخی خەڵک باش بێت پاشان بڵاویدەکەینەوە.

هۆکاری بینینی لە شارە حەیاتەکە گەڕاندەوە بۆ ئەوەی سلێمانی زۆر خۆشدەوێت، هەر ئەوەش وایکردووە لە داهاتوو بیربکاتەوە بەیەکجاری بێتەوە و لە کوردستان بمرێت.

ئیڤان شانازی بە کارەکانیانەوە دەکات و دەڵێت، ئێمە کارەکانمان ئینتەرناشناڵە و توانیمان پلەیەک مۆسیقای کوردی بەرینەپێش، حەزمان بە تورکی و ئێرانی نییە و هونەرمەندی تر زۆرن ئەو کارانە دەکەن.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

رێبوار خۆی ونکردووە و لە هونەریش دانەبڕاوە

رێبوار خۆی ونکردووە و لە هونەریش دانەبڕاوە