گرافیک؛ 964+
میراتگره‌كانى بوونه‌ته هۆى فرۆشتنى
وه‌زاره‌تى رۆشنبیری كتێبخانه و دەستنووسە فرۆشراوه‌کانی عه‌زیز گه‌ردی ده‌كڕێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى رۆشنبیری هه‌رێم كار له‌سه‌ر كڕینه‌وه‌ى كتێبخانه و ده‌ستنووسه‌كانى مامۆستاى كۆچكردوو د.عه‌زیز گه‌ردى ده‌كات كه دوێنێ راگه‌یندرا له مه‌زادێكی ئاشكرا فرۆشراون.
رۆژى 6.6.2022 نووسەر و وەرگێڕی ناسراوی کوردستان د.عەزیز گەردی کۆچی دوایی كرد.
دوێنێ ئه‌سكه‌نده‌ر زرار، كه‌سی نزیكى مامۆستاى كۆچكردوو ئاشكراى كرد كه دوای ئەوەی ماوەیەک پێش ئێستا خانووەکەی مامۆستا عه‌زیز گه‌ردى لە زیادکردنێکی ئاشکرادا “مەزاد” فرۆشرا. رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى رابردووش کتێبخانە کە پێکهاتبوو لە 18 هه‌زار و 514 کتێب و هه‌زار و 938 گۆڤار و ئەتڵەسی گەورەی شوێنەوار، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بە بڕی 136 ملیۆن دینار فرۆشرا.
وتبووشی “بڕیاری دادگا و ناوی کڕیار و تەواوی زانیارییەکانم لایە”.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى رۆشنبیری له روونكردنه‌ویه‌كدا رایگه‌یاند كه هه‌موو رێكارێك ده‌گرنه‌به‌ر بۆ كڕینه‌وه‌ى كتێبخانه و ده‌ستنووسه‌كانى ده‌ڵێت “وه‌زاره‌تمان له‌سه‌ر راسپارده‌ی نووسینگه‌ی به‌ڕێز جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران، هه‌موو رێكارێكی پێویست ده‌گرێته‌به‌ر بۆ کڕینەوەی سامانی کولتووری مامۆستا عەزیز گەردی لەپێناو خزمه‌تكردن و پاراستنی به‌رهه‌م و داهێنانه‌كانی مامۆستای كۆچكردوو”.
دا‌واشیان له میراتگره‌كانى مامۆستاى كۆچكردوو كردووه، له ئاست به‌رپرسیارێتی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌ییدا به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌یانه‌وه بێن بۆ ئه‌وه‌ی گیانی مامۆستای كۆچكردوو به چاپكردنی ده‌ستنووس و به‌رهه‌مه‌كانی شاد بێت و مافی میراتگرەکانیش پارێزراو بێت.
باس له‌وه‌شكراوه، پێشتر نووسینگەی سەرۆک وەزیران و وه‌زاره‌تیان ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه بۆ كڕینه‌وه‌ی سه‌رجه‌م سامانی كولتووری مامۆستا و كردنه‌وه‌ی كتێبخانه و مۆزه‌خانه‌یه‌كی تایبه‌ت به یادگارییه‌كانی مامۆستا، هه‌روه‌ها پێشنیازیان خسته‌ڕوو بۆ میراتگره‌كانی، ماڵه‌كه‌ی مامۆستای كۆچكردوو، بكڕینه‌وه و چه‌ند ئه‌ندامێكی بنه‌ماڵه‌ی میراتگره‌كان دابمه‌زرێن و وه‌ك فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ت له كتێبخانه و مۆزه‌خانه‌كه‌یدا خزمه‌ت بكه‌ن، به‌ڵام ده‌ڵێت “به‌داخه‌وه، بەهۆی راجیایی، میراتگره به‌ڕێزه‌كانی مامۆستای كۆچكردوو، رێگه‌یه‌كی دیكه‌یان هه‌ڵبژارد، بەڵام ئێمە وەک وەزارەت به‌رهه‌م و ده‌ستنووسه‌كانی مامۆستای كۆچكردوو وه‌كو موڵكی گشتیی سه‌یریان ده‌كرێت و مافی خاوه‌ندارێتی ئه‌و به‌رهه‌مانه هه‌ر له‌سه‌ر ناوی مامۆستا عه‌زیز گه‌ردی بپارێزرێن”.