هەڵەبجە لە ماتەمدایە

پارێزگارى هەولێر: هاوخەم و پشتیوانى هەڵەبجەین

964+

وریا فەتاح

پارێزگاری هەولێر، هاوخەمی و پشتیوانی خۆی بۆ هەڵەبجە دەردەبڕێت و دەڵێت،” ئامادەیی پارێزگاى هەولێر و تیمى فەرمانگە پەیوەندیدارەکانیشى نیشاندا، بۆ ھەرچی پشتیوانی و پێویستى و هاوکارییە بۆ شاری هەڵەبجە”.

بەپێى راگەیەندراوێکى پارێزگاى هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە 2025.8.19، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر پەیوەندى تەلەفونى بە نوخشە ناسیح پارێزگارى هەڵەبجەوە کردووە و سەبارەت بە ئاگرەکەى دارستانەکانى هەڵەبجە قسەیان کردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، وێڕای ھاوخەمی پارێزگا و خەڵکی شارى هەولێر، سەرەخۆشی لە خانەواده‌ و كه‌سوكاری هه‌ردوو قوربانییه‌كه‌ كردووە”.

هەر لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا، ئومێد خۆشناو ئامادەیی پارێزگاى هەولێر و تیمى فەرمانگە پەیوەندیدارەکانیشى نیشانداوە، بۆ ھەرچی پشتیوانی و پێویستى و هاوکارییە بۆ شاری هەڵەبجە و کوژاندنەوە و کەمکردنەوەی زیانەکان و کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.

ماوەى دوو رۆژە ئاگر لە ناوچە شاخاویى و دارستانەکانى سنوورى هەڵەبجە کەوتووەتەوە، وێراى سوتانى رووبەرێکى فراوان لە دارستان و پوش و پاوان، دوو کەسیش لە کوژاندنەوەى ئاگرەکە گیانیان بەخشیووە کە یەکێکیان گەنجێکى خۆبەخش بووە و ئەوەى تریش کارمەندى پۆلیسى ژینگە و دارستانى هەڵەبجە بووە.

ئارى موختار، شەهیدى ژینگەیە و نانى خێریش لۆ فەقیران

ئارى موختار، شەهیدى ژینگەیە و نانى خێریش لۆ فەقیران