لەگەڵ زیلینسكی كۆبوونەوە

ترەمپ: روسیا و ئۆكرانیا دەیانەوێت شەڕ كۆتایی بێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دووپاتی کردەوە سەرۆکی ئۆکرانیا و سەرۆكی روسیا دەیانەوێت کۆتایی بە شەڕی نێوانیان بهێنن، ئاماژەی بەوەش دا لەگەڵ روسیا و ئۆکرانیا کاردەکات بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی سەرکەوتوو.

سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ دووشەممە پێشوازی لە سەرۆكی ئۆكرانیا ڤلۆدۆمێر زیلینسكی كرد و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیشدا پێكەوە دەركەوتن.

سەرۆكی ئەمریكا وتی، “پێشکەوتنی گەورەمان بەدەستهێناوە، دیدارێکی باشیشم لەگەڵ پوتین ئەنجام دا، شانازییە کە زێلێنسکی لەگەڵماندایە”.

ترەمپ وتیشی: دانوستانی نوێمان ئەنجامداوە، کۆبوونەوەی ئەمڕۆش زۆر گرنگە، پێشبینی دەکەین شتەکان بە باشی بەڕێوەبچن و چانسی کۆتاییهێنان بە شەڕ هەیە”.

“بڕوام وایە سەرۆک پوتین دەیەوێت کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت، ئێمەش دەمانەوێت شەڕەکە کۆتایی پێبهێنین بۆ بەرژەوەندی هەمووان”، سەرۆكی ئەمریكا وای وت،

لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێت، “لەگەڵ روسیا و ئۆکرانیا کاردەکەین بۆ بەدەستهێنانی ئاشتییەکی سەرکەوتوو و بەردەوام، جەنگەکە کۆتایی دێت و سەرۆکەکانی ئۆکرانیا و روسیاش ئەوەیان دەوێت”.

دۆناڵد ترەمپ لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا هەڵیدایێ، “باسمان لەسەر گەرەنتی ئاسایش کرد، ئەوروپاش دەبێتە یەکەم هێڵی بەرگریی ئۆکرانیا و ئێمەش لەوەدا بەشداریی دەکەین”.

كۆبوونەوەی ترەمپ و زیلینسكی دوای ئەوە دێت، رۆژی 15ی ئەم مانگە ترەمپ لەگەڵ سەرۆكی روسیا ڤلادیمیر پوتین لە ئالاسكا كۆبوونەوە.

دۆناڵدۆ ترەمپ: هیچ شتێك ناموەستێنێت و خۆم بە دەستەوە نا...

دۆناڵدۆ ترەمپ: هیچ شتێك ناموەستێنێت و خۆم بە دەستەوە نادەم