سەندیكای رۆژنامەنووسانی عێراق ناوەكانی بڵاوكردەوە

دوو كارمەندی 964 لە تاقیكردنەوەكانی بەغدا بۆ رۆژنامەنوسانی كەركوک سەركەوتن

964+

محەمەد فاتیح

ئەمڕۆ دووشەممە 18.8.2025، سەندیكای رۆژنامەنوسانی عێراق، ئەنجامی ئەو تاقیكردنەوانەی بڵاوكردەوە، كە بۆ رۆژنامەنوسانی كەركوكيان دیارى كردبوو، دوو كارمەندی 964یش لەو تاقیكردنەوانەدا سەركەوتنیان بەدەستهێنا.

بەپێی ئەنجامەكانی تاقیكردنەوەكان، كاروان ستار رفيق (كاروان ساڵحی) پەیامنێری 964 لە كەركوك و محەمەد فاتح حامد (محەمەد فاتیح) هەواڵساز لە 964 لە تاقیكردنەوەكان سەركەوتووبون.

بەپێی سەندیكای رۆژنامەنوسانی عێراق، تاقیكردنەوەكان بۆ لێهاتوویی و پیشەیی رۆژنامەنوسانی پارێزگای كەركوك بووە، بۆ بەئەندامبوون لە سەندیكاكە و گۆڕینی سیفەتی ئەو كەسانەی دەرچووی راگەیاندنن و لە دەزگاكانی راگەیاندن كار دەكەن و ناوی سەركەوتووەكانيان بڵاوكردەوە و پاشان رێكارەكانی بڕیاری وەرگرتنی ئەندامەكان دەدرێت.

لە 2.8.2025 بە سەدان رۆژنامەنوس لە شاری كەركوك تاقیكردنەوەیان ئەنجام دا، بۆ بوون بە ئەندام لە سەندیكای رۆژنامەنوسانی عێراق و پلە بەرزكردنەوەی ئەوانەی ئەندامن.

مەڕوان عانی، سەرۆكی سەندیكای رۆژنامەنوسانی عێراق – لقی كەركوك، بەخێرهاتنێكی تایبەتی 964ـی كرد بۆ تاقیكردنەوەكە و وتى، شەرەفمەندبووین بە هاتنتان و باسی لەوە كرد ئەوەی دڵخۆشكەر بوو بۆ تاقیكردنەوەكە، بە سەدان كەس ئامادەبوون و هەموو رەنگەكانی كەركوكی لەخۆگرتبوو.

“عەدنان لەفتە، سەرۆكی لیژنەی تاقیكردنەوەكە و ئەندامانی لیژنەكە بە تایبەتی لە بەغداوە هاتبوون، ئەو كەسانەی لە تاقیكردنەوەكان دەردەچن، دەبێت كەسانی لێهاتوو و خاوەن ئەزموون و پڕ رۆشنبیری بن، پرسیارەكانیشمان لە واقیعی راگەیاندنەوە هەڵبژاردووە”، مەڕوان عانی وای وت.

بە سەدان رۆژنامەنوس لە كەركوك تاقیكردنەوەیان ئەنجام د...

بە سەدان رۆژنامەنوس لە كەركوك تاقیكردنەوەیان ئەنجام دا