هیچ پلانێك نییه رێژه‌كه‌ی زیاد بكرێت
داشكاندنی كرێی خوێندن به‌رده‌وام ده‌بێت
964+
ده‌شتی عارف
خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگا حكومیه‌كان دڵنیا ده‌كرێنه‌وه كه داشكان له كرێی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی 2025 – 2026 به‌رده‌وام ده‌بێت.
عه‌باس ئه‌كرم، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بۆ 964 دوا و وتی، “پلانه‌كان هاوشێوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردووه و هیچ گۆڕانكارییه‌ك ناكرێت و بۆ ساڵی نوێی 2025 – 2026، خوێندكارانی پاڕالێل و ئێواران %45 داشكانیان بۆ ده‌كرێت و له‌و بڕه‌ی دیاری كراوه %55 كرێی خوێندن ده‌ده‌ن، هیچ پاڵانێكیش نیه بۆ داشكانی زیاتر”.
له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و خوێندكارانه‌ی نمره‌ی پێویستیان نه‌هێنابێت بۆ ئه‌و به‌شه‌ی کە ده‌یانه‌وێت تێدا بخوێنن ده‌بێت ساڵانه بڕه پاره‌یه‌ك به‌زانکۆ بده‌ن له‌به‌رامبه‌ر خوێندنی ئەو بەشەی کە دەیانەوێت، کرێی خوێندنەکەش لە سیستەمی پارالێل و وئێواران لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان لە 625 هەزار دەست پێی دەکات تا نزیکی شەش ملیۆن دینار دەڕوات و خوێندکاران بە سێی یان چوار قست پارەکە دەدەن.