کارمەندێکی پۆلیسی دارستان لە ئاگرەکەی هەڵەبجە گیانی لەدەستدا - وێنە؛ پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە
لە سنووری گوندی مۆدرین
کارمەندێکی پۆلیسی دارستان لە ئاگرەکەی هەڵەبجە گیانی لەدەستدا
964+
شۆڕش قادری
کەسێکی دیکە لە ئاگرەکەی هەڵەبجەدا گیانی سپارد و بوو بە دووەم شەهیدی ژینگە کە کارمەندێکی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجەیە.
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “بەداخو پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی کارمەندمان (محەمەد شێخ حەیدر) هەموومانی خەمبار کرد، ناوبراو لە ئاگرەکەی گوندی مۆردین بویە قوربانی”.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە سەرخۆشی لە بنەماڵەی کۆچکردوو و خزم و دۆستانی دەکات.
لە دوێنێ یەکشەممەوە 17.8.2025، ئاگرێکى گەورە لە سنوورى گوندەکانى چنار و مۆدرین لە پارێزگاى هەڵەبجە کەوتووەتەوە و تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە، دوێنێ ئارى موختار وەک یەکێک لە خۆبەخشان بەشدارى لە کوژاندنەوەى ئاگرەکە کرد، بەڵام بەهۆى بەرکەوتنى بە ئاگر برینداربوو و دواتر لە نەخۆشخانە و لە درەنگانێکى شەودا، گیانى بەخشى.
گیانلەدەستدانى ئەو گەنجە دەنگدانەوەیەکى زۆرى لێکەوتەوە و هەمووان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە شەهیدى ژینگە ناوى دەبەن.