90٪ـی رووبەرەکەی سەوزاییە

پرۆژەی گەشتیاری “رووپەسەند” لە سۆران کرایەوە

964+

ژووری هەواڵ

لە سنووری ئیدارەی سۆران پرۆژەی گەشتیاری “رووپەسەند” کرایەوە، کە دەڕوانێتە سەر رووباری جوندیان و 90٪ـی رووبەرەکەی سەوزاییە.

ئیدارەی سۆران رایگەیاند، پڕۆژەکە  لەسەر رێگەی سۆران – جوندیانە، لە 35 یەکەی گەشتیاری مۆتێل بە رووبەری جیاواز، 10 کۆشکی فرۆشیاری و نۆ کەپری دانیشتن پێکدێت.

کەمال خودادە، بەرپرسی راگەیاندنی گەشتوگوزاری سۆران بە 964ـی راگەیاند، لە سەرەتادا سەردانیکردنی گەشتیاران بۆ نێو پرۆژەکە بێبەرامبەرە، بەڵام لە ماوەکانی داهاتوودا رەنگە بڕیاری نوێ لەو بارەیەوە دەربچێت.

لە پرۆژەکەدا رێستۆرانت، سوپەرمارکێت، سەنتەری وەرزشی، باڵەخانەیەکی سێ نهۆمی، شوێنی یاری منداڵان، باخچە و ناوچەی سەوزایی، یەکەی چارەسەری ئاوەڕۆ، شوێنی خزمەتگوزاری و پارکینگی مۆدێرن دروستکراون.

ئیدارەی سۆران دەڵێت، 90%ـی پڕۆژەکە سەوزاییە و رەچاوی کوالێتییەکی بەرزی ژینگەپارێزی کراوە.

لەبارەی کۆڕنیشی رووباری کاولۆکان، ئیدارەی سۆران دەڵێت بە تەواوبوونی ئەو کۆڕنیشە، “دەڤەرەکە لەڕووی گەشتوگوزارییەوە دەچێتە قۆناغێکی زۆر پێشکەوتوو هەروەها دەبێتە خاڵی راکێشانی گەشتیارانی ناوخۆیی و دەرەکی”.

ماستەرپلانی گەشتیاری نوێی سۆران چووە بواری جێبەجێکردن...

ماستەرپلانی گەشتیاری نوێی سۆران چووە بواری جێبەجێکردنەوە