دابەزیوە

نرخی نەوت لە 65 دۆلاردایە

964+

توانا نەقی

دابەزینی نرخی نەوت بۆ 65 دۆلار بەردەوامی هەیە و کۆبوونەوەکەی نێوان دۆناڵد ترەمپ و پوتین هیچ کاریگەری نەبووە لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

ئەمڕۆ دووشەممە 18.8.2025 نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 65 دۆلار و 86 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە هەرچەندە بە گەشتی نرخەکە دابەزیەوە بەڵام لە چاو رۆژانی پێشوودا بە رێژەی 0.01% بەرزبووەتەوە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 62 دۆلار و 91 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەم دابەزینەی نرخی نەوت بۆ 65 دۆلار پەیوەندی بە پەیوەندیەکانی نێوان ئەمریکا و روسیاوە هەیە هیچ ئەگەرێکی سزادانی روسیا لە دوای کۆبوونەوەکەی پوتین و ترامپ نیە لە ئارادا.