بەم زووانە دەكەوێتەكار

واتسئاپ گۆڕانکارییەکی داهێنەرانە لە “نامە” دەكات

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

تۆڕی كۆمەڵایەتیی واتسئاپ کار لەسەر ئامرازێکی داهێنەرانە دەکات بۆ یارمەتیدانی بەکارهێنەران بۆ داڕشتن و باشترکردنی نامەکانیان پێش ناردنی.

ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی کۆمپانیای مێتا دێت بۆ بەرزکردنەوەی ئەزموونی بەکارهێنەر لە رێگەی تێکەڵکردنی تەکنەلۆژیای زیرەکیی دەستکرد لە بەرنامە جیاوازەکانیدا، وەک واتسئاپ و ئینستاگرام.

تایبەتمەندییە نوێیەکە بەناوی “Writing Assist – یاریدەدەری نووسین” لە نوێترین وەشانی تاقیکاری واتسئەپ بۆ مۆبایلەکانی ئەندرۆید دەرکەوت.

ئامرازەكە رێگە بە بەکارهێنەران دەدات کە پەیامەکانیان بە چەند رێگایەک دابڕێژنەوە، وەک دووبارە نووسینەوە، زیاتر بەفەرمیكردن، یان زیاتر دۆستانەتر، یان تەنانەت راستکردنەوەیان.

ئامانجی سەرەکیی بەرنامەكە یارمەتیدانی بەکارهێنەرانە بۆ ناردنی پەیامی روونتر و گونجاوتر لە چوارچێوەی کۆنتێکستدا.

سەرەڕای پشتبەستن بە زیرەکیی دەستکرد، واتسئەپ دووپاتی دەکاتەوە کە نهێنی بەکارهێنەر بە پارێزراوی دەمێنێتەوە، چونکە پرۆسێسکردنەکە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای تایبەت و پارێزراوەکانی مێتا ئەنجام دەدرێت، لەکاتێکدا کۆدکردنی نێوان هەردوولا بەردەوامە، بە جۆرێك ناسنامەی بەکارهێنەر بە نادیار دەمێنێتەوە، وەرگرەکەش ناتوانێت بزانێت کە پەیامەکە بە یارمەتی زیرەکیی دەستکرد داڕێژراوە یان دەستکاری کراوە.

ئەم تایبەتمەندییە ئارەزوومەندانە دەبێت، چونکە بە شێوەیەکی پێشوەختە لەکارخراو دەمێنێتەوە و تەنیا کاتێک کاردەکات کە بەکارهێنەر لە رێکخستنەکانی ئەکاونتەکەیدا چالاکی بکات.

جگە لەم تایبەتمەندییە، واتسئاپ تایبەتمەندییەکی چاتی دەنگی لەگەڵ یاریدەدەری زیرەکی Meta AI لەسەر ئامێرەکانی ئەندرۆید تاقی دەکاتەوە، یاریدەدەرەکە وەک ئایکۆنێکی رووناککراوی هاوشێوەی “سیری” دەردەکەوێت و بە دەق وەڵامی پرسیارەکانی بەکارهێنەر دەداتەوە، بە ئاماژەدان بە سەرچاوەکان بۆ زانیاری بۆ بەرزکردنەوەی متمانەپێکردن.

پێشبینی دەکرێت ئەم تایبەتمەندییە داوای مۆڵەتی بەکارهێنەر بکات بۆ دەستگەیشتن بە مایکرۆفۆن و بڵندگۆ، ئەمەش رێگە بە AI دەدات راستەوخۆ گوێ لە فەرمانەکان بگرێت و وەڵامیان بداتەوە.

دەرمانە ساختەکان بۆ هەژمارێکی واتسئاپ بنێرە

دەرمانە ساختەکان بۆ هەژمارێکی واتسئاپ بنێرە