بزانە چی كردووە؟

مێردمنداڵێکی شەڕگات لە کاتی مەلەکردندا خنکا

+964
سیروان خورشید

کەمێک پێش ئێستا لە قەزای شەرگاتی پارێزگای سەڵاحەدین، مێردمنداڵێک لە کاتی مەلەکردنیدا لە سەرچاوەیەکی ئاوی قەزاکە خنکا و گەڕان بۆ دۆزینەوە و دەرهێنانی تەرمەکەی بەردەوامە.

عیماد جاسم، ئێشکگر لە نەخۆشخانەی فێرکاریی سەڵاحەدین بە 964ـی وت، “مێردمنداڵێکی تەمەن 16ساڵ بە مەبەستی مەلەکردن رۆیشتووەتە ناو سەرچاوەی ئاوی ئەسدێرە لە قەزاکە، بەو پێیەی مەلەی نەزانیوە و چەن بۆتڵێکی بەتاڵی ئاوی بەخۆیەوە بەستووە، بۆ ئەوەی ژێر ئاو نەکەوێت، بەڵام لە کاتی مەلەکردنیدا پێی خلیسکاوە و بۆتڵە بەتاڵەکانی لێیبوەتەوە و ژێر ئاو کەوتووە و خنکاوە”.

وتیشی، ئێستا لەلایەن تیمەکانی مەلەوانی و خەڵکی ناوچەکەوە سەرقاڵی دۆزینەوەی تەرمەکەن.
منداڵەکە تەمەنی 16 ساڵە و پۆلی سێی ناوەندییە، خەڵکی قەزای شەرگاتە لە پارێزگای سەڵاحەدین.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا