دیمه‌نێكی سه‌ردانى لیژنه‌كان بۆ لاى دوكانداره‌كانى بازاڕى شنگال.. وێنه: شاره‌وانى شنگال.
"ده‌نا به شۆفڵ لایانده‌به‌ین"
شاره‌وانیى شنگال دوكانداره‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه زێده‌ڕۆییه‌كانیان لاببه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سه‌رۆكایه‌تیى شاره‌وانیى قه‌زاى شنگال، ته‌واوى دوكانداره‌كانى شاری ئاگادار كردووه‌ته‌وه، خۆتان ئه‌و زێده‌ڕۆییانه‌ى كردووتانه سه‌ر موڵكى گشتى لایانببه‌ن ده‌نا به شۆفڵ بۆیان لاده‌به‌ن.
ئه‌مه دوائاگادارییه ده‌داته ئه‌م دوكاندارانه، چونكه پێشتر ئاگادارى كردبوونه‌وه و زێده‌ڕۆییه‌كانیشان هه وه‌كو خۆى ماوه.
شاره‌وانى ده‌ڵێت، سەرەڕای ئاگادارکردنەوەی زۆری خاوەن دوکانەکانی سه‌رشه‌قامه گشتییه‌كان به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ى كه‌وتوونه‌ته باشووری گه‌ڕه‌كی یەرمووک، بەهۆی زێده‌ڕۆییه‌كانیان بۆسه‌ر شۆستەکان کاریگەری خراپیان لەسەر جوڵەی پیادە و هاتوچۆ و دیمەنی شەقامەکە دروستكردووه.
ئاگادارییه‌كه‌ى شاره‌وانى له یەکشەممەوە ده‌ستی پێ‌کرد و بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌فته‌یه‌ك مەجال دراوە، ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستى خۆیان زێده‌ڕۆییه‌كان لانه‌به‌ن و كه‌لوپه‌له‌كانیان نه‌به‌نه‌وه ئه‌و شوێنه‌ى كه پێشتر بۆیان ده‌ستنیشان كراوه، ئەوا ده‌ڵێن، “لەلایەن شۆفڵەکانی شارەوانییەوە لادەبرێن و ناوى دوكانداره‌كانیش بۆ سزای دارایی بەرزدەکه‌ینەوە”.