دیمەنی ژمارەیەک قوتابی لە یەکێک لە قوتابخانەکانی خانکێ... وێنە؛ سۆشیاڵ میدیای قوتابخانەی زەینیاتی بنەرەتی تێکەڵ.
500 ناونیشانی کتێب گۆڕدراوە
وەزیری پەروەردە: ئەمساڵ زیاتر لە 7500 مامۆستا خانەنشین بوون
964+
ژووری هەواڵ
وەزیرى پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە سەرەتاى ساڵى 2025ـەوە تا ئێستا زیاتر لە حەوت هەزار و 500 مامۆستا خانەنشین بوون، دەشڵێت، بەشێکى زۆرى پرۆگرامى خوێندن گۆڕانکاریى بەسەردا هاتووە و نزیکەى 500 ناونیشانى کتێب گۆڕدراوە.
لەبارەى گۆڕانکارییەکانى جلوبەرگى خوێندکاران، ئالان حەمەسەعید لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتى، بۆ ساڵى خوێندنى 2025-2026، هەمان جلوبەرگى 2024-2025ە، بەڵام بۆ ساڵى 2026-2027 دەگۆڕدرێت و دیزاینەکەى بڵاودەکەنەوە و رێگەش بە هەموو بازرگانێک دەدەن، هاوردەى بکات.
لەبارەى ساڵنامەى خوێندنیشەوە روونیکردەوە، بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى ئەزموونەکانى وەزارەت و پرۆگرامەکان ئەو کارە دەکەن و لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزارەت بڕیارى لەسەر دەدرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا وادەى کۆبوونەوەکە دیارینەکراوە.
گوتیشى، ئێستا لیژنەى میلاکات لە سەرجەم پارێزگاکان دەستبەکارن و خەریکى رێکخستنەوەى میلاکاتى مامۆستایانن.
راشیگەیاند، لە سەرەتاى ساڵى 2025ـەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە حەوت هەزار و 500 مامۆستا خانەنشین بووە و بەردەوامیش رێژەکە لە زیادبووندایە.
لەبارەى گۆڕانکارییەکانى پرۆگرامەکانى خوێندنیش، وەزیرى پەروەردە وتى، بەشێکى زۆرى پرۆگرامى خوێندن گۆڕانکاریى بەسەردا هاتووە و نزیکەى 500 ناونیشانى کتێب گۆڕدراوە، ساڵى داهاتووش گۆڕانکارى لە بەشێکى دیکەدا دەکەن.