فەزیحەیەکی گەورە

خوا رەحمی کرد، ئەگینا پۆتین و ترەمپ تیــرۆر دەکران

964+

شڤار قادر

یەک هەفتە بوو مێشکی ئەم عالەمەیان بردبوو دەیانوت ئامادەکارییەکی ئەمنیمان کردووە بۆ هاتنی پوتین ناهێڵین مێشوولە بە ئاسماندا بفڕێت، بەڵام دەرکەوت ئاگایان لە هیچ نییە هەرچی زانیاری کۆبوونەوەکە هەیە دزەی کردووەتە دەرەوە، خەڵک زانیوێیتی پوتین لە کوێ دادەنیشێت و لە کوێ نان دەخوات و چی دەخوات و کێی لەگەڵەو تەنانەت ژمارە مۆبایلەکانیان چەندە.

رادیۆی نیشتیمانی ئەمریکا دەڵێت، چەند سەعاتێک پێش کۆبوونەوەکە یەکێک لە ئەندامانی ئەو تیمەی پێشوازی لە پوتین دەکەن چووە لە پرینتەری هۆتێلێکی شاری ئەنکۆرەجی ئەلاسکا چەند کاغەزێکی پرینت کردووە، لەسەر پرینتەرەکە هەشت کاغەزی بیر چووە.

دواتر چەند کەسێکی ئاسایی چوونەتە هۆتێلەکە کاغەزەکانیان بینیوە، سەیر دەکەن ئەوەی هەیەو نییە لەبارەی سەردانەکەوە لەوێ نوسراوەو بەجێهێڵدراوە.
دیکۆمێنتەکان خشتەی سەردانەکەو هاتوچۆی پوتینی تێدا بووە، بە وردی ئەوە نوسراوە دەچنە کوێ و لە کوێ دادەنیشن.

هەر لەو لیستەدا ناوی ئەندامانی وەفدی هەردوو وڵات و ژمارە مۆبایلەکانیشیان نوسراوەو ئاماژە بەوە کراوە چۆن و بە چ شێوازێک دەبێت ناوی بەرپرسە رووسییەکان بهێندرێت، لەگەڵ کۆمەڵێک زانیاری ئەمنی زۆر ورد کە نابێت بکەونە دەست خەڵک، چونکە دەشێت ژیانی سەرۆک و میوانکەی بخاتە مەترسییەوە.

پوتین: ئامادەین بۆ گەڕی سێیەمی دانوستان

پوتین: ئامادەین بۆ گەڕی سێیەمی دانوستان