لەسەر رێگای تەقتەق - کەرکوک
لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسیش برینداربوون
964+
عەزیز عەبدوڵا – تەقتەق
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای تەقتەق – کەرکوک کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
نەبەز حەمەخان جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی تەقتەق بە 964ـی وت ، “کەمێک پێش ئێستا سێ هاوڵاتی گەیەنرانە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەمان کە بەداخەوە یەکێکیان گیانی لەدەستدابوو کە گەنجێکە و تەمەنی نزیکەی 20 ساڵ دەبێت”.
وتیشی، تەرمی ئەو گەنجە رەوانەی پزیشکی دادی کۆیە کراوەتەوە و دوو هاوڵاتییەکەی دیکەش، چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە و لەئێستادا باری تەندروستیان جێگیرە.
بەهۆی بەڕێوەچوونی چوارەمین فێستیڤاڵی هەنجیر، ئەمڕۆ هەینی 15.8.2025 جەنجاڵی و ئاستەنگی هاتوچۆ لەسەر رێگای تەقتەق دروست ببوو.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری