هاکت دەکەن

ئەگەر تەلەفونیان بۆ کردیت و وتیان خەڵاتت بۆ دەرچووە نەکەى کۆدیان بۆ بنێریتەوە

964+

وریا فەتاح

تەلەفونت بۆ دەکەن و پیرۆزبایت لێدەکەن کە بوویتە براوەى خەڵاتێک، ئەگەر ئەوە روویدا نەکەیت کۆدیان بۆ بنێریتەوە، ئەگینا هاکت دەکەن.

لە راگەیەنراوێکدا ئاسایشى راپەڕین، ئاگاداری هاوڵاتیانی ئه‌وسنووره‌ ده‌كهاتەوە كه‌ له‌ئیستادا کەسانێک لە رێگای پەیوەندی تەلەفۆنیەوە پەیوەندی دەکەن و به‌ناوی ده‌رچوونی خه‌ڵات داوای كۆدت لێدەکەن، بەڵام ئەوە بۆ ئەوەیە هەژمارى فەیسبوکەکەت هاک بکەن و دەستى بەسەردابگرن.

ئاسایش هۆشدارى بە هاوڵاتیان دەدات، ئەگەر تەلەفونى لەو شێوەیەتان بۆ هات، وەڵامیان مەدەنەوە بۆ ئەوەى هەژمارەکانتان پارێزراوبن.

دەشڵێت: ئەگەر حاڵەت لەو شێوەیەتان توشبوو پەیوەندیمان پێوە بکەن و ئاگادارمان بکەنەوە.

بۆ پاراستنی زانیاریی کەسی سوود لە زیرەکی دەستکرد وەرگی...

بۆ پاراستنی زانیاریی کەسی سوود لە زیرەکی دەستکرد وەرگیرا