له كه‌ركوك
گەنجێک كه‌وته ناو حەوزێکی ئاو و خنکا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
له‌گه‌ڕه‌كێكى كه‌ركوك گه‌نجێك ده‌كه‌وێته ناو حه‌وزه ئاوێك و ده‌خنكێت.
رووداوه‌كه، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 14.8.2025 لە گەڕەکی سەیادەی و بە دیاریکراوی لە نزیک گامێشەوانەکان لە باشووری کەرکوک روویداوه.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە بنکەی پۆلیسی میقداد بە 964ـی وت، هاوڵاتیەکی تەمەن 24 ساڵ بەناوی سەعد حەسەن عوبەیدی، لە نزیک ماڵی خۆیان دەکەوێتە ناو حەوزێکی ئاو لە نزیک ماڵی خۆیان و ده‌خنكێت.
وتیشی “ئەو حەوزه ئاوه هەندێکجار گامێشەکانی تێدەکرا”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، دواى خنکانى ته‌رمه‌كه‌ى رەوانەی پزیشک دادی دەکرێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن