ئەم بەیانییە رزگارکراون
کۆچبەرە کوردەکانی ئیجە بە سەلامەتی گەیەندرانە خاکی یۆنان
964+
ئەحمەد مستەفا
یەختێکی کۆچبەران بە 94 سەرنیشینەوە کە زۆربنەیان، کوردی نیشتەجێی باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان بوون، لە دەست ئاگری بزوێنەری یەختەکە رزگار کران و ئێستا لەسەر خاکی یۆنانن.
یەختەکە سێ رۆژ بوو، لە تورکیاوە بەرەو و ئیتاڵیا بەرێ کەوتبوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14.8.2025، پێشڕەو عەبدوڵا، نوێنەری کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان لە ئەوروپا بە 964ی وت، بزوێنەری یەختەکە دوێنی زانراوە لە کار کەوتووە و ئاگری گرتووە، هێزی دەریاوانی یۆنان ئاگادارکراوە و چوون بە دەمییانەوە، ئێستا سەرجەم کۆچبەرەکان لە خاکی یۆنانن.
کۆچبەرەکان پلانیان وابووە، دەریای ئیجە لە خاکی تورکیاوە بۆ دورگەی سانتۆرینی لە ئیتاڵیا ببڕن، بەڵام ئاگرگرتنی بزوێنەرەکە ئەو خەونەی پێ لەباربردن.
پێشڕەو عەبدوڵا وتی، ئەوان پەیوەندییان لەگەڵ کەسوکاری ئەو کۆچبەرانە کردووە کە زۆرینەیان کوردن، ئاگاداری دۆخیانن، بەڵام ئەوە لایەنی یۆنانە بڕیار دەدات دیپۆرتیان دەکاتەوە بۆ تورکیا، یان رێگەی مانەوەیان پێ دەدات.