توێژینەوەیەکی نوێیه و لە نزیک دەربەندیخان كراوه
له‌هه‌رێمی كوردستان دوو سیفاتی خۆپاراستن لە بۆقی دێمیدا تۆمارکرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به پێی نوێترین توێژنه‌وه، دوو سیفاتى خۆپاراستن له بۆقی دێمیی له هه‌رێمی كوردستان دۆزراوه‌ته‌وه، توێژینه‌وه‌كه له نزیك ده‌ربه‌ندیخان ئه‌نجام دراوه و تیایدا بۆقه‌كان خۆیان به گه‌وره نیشان ده‌ده‌ن و بڕێكی زۆر ژه‌هریش ده‌ڕێژن.
توێژینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن سۆران حه‌مه عه‌لى ئەحمەد مامۆستای به‌شی بایلۆجى له زانكۆى سلێمانى و دانیال جابلۆنسکی ئه‌نجامدراوه.
مامۆستا سۆران له فه‌یسبووكه‌كه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه، لە توێژینەوەیەکهدا دوو سیفاتی خۆپاراستنمان لە بۆقی دێمیدا تۆمارکردووە لە نزیک دەربەندیخان، کە یه‌كه‌یمان خۆیان بە گەورە نیشاندان و دووه‌میشیان دەردانی بڕێکی زۆر ژەهرە.
روونیده‌كاته‌وه، ئه‌و ژه‌هره‌ى ده‌ریده‌ده‌ن کار لە بڕبڕەدارەکان دەکات و لەکاتی خواردنی بۆقەکە دەبێتە هۆێ وەستان و تێکچونی لێدانی دڵی راوچیەکە و لەوانەشە ببێته هۆى مردنی.
تۆماركردنى ئه‌م دوو سیفاتهى بۆق به دوو جۆری بەرگریکردنى پێکەوەى سەرنجڕاکێش لە بۆقی دێمیدا، باسی كردووه.
روونیكردووه‌ته‌وه، خێزانی بۆقەکان تاوه‌كو ئێستا نزیکەی سی شێوازی بەرگری تێیاندا دۆزراوەتەوه کە خۆیان دەبیینەوە لە دوو قۆناغی بەرگریدا.
قۆناغی یەکەم، پێش رووبەڕووبونەوەی مەترسیە بۆ نموونە بەهۆی رەنگیان و خۆماتکردنیان رێگردەبن لەوەی راوکەرەکانیان بیاندۆزنەوە.
قۆناغی دووەمیش، پاش ئەوەدێت کە راوکەرەکە دەیانبینێت، لێرەدا چەندین قۆناغی بەرگری هەیە بۆ نموونە خۆ گەورەکردن، خۆکردن بە مردوو، دەردانی بۆنی ناخۆش و ژەهر.
ئەم حاڵەتە له دوو سیفاته نوێیه‌كه‌دا هه‌یه لە کاتێکدا رووده‌دات، کە لەکاتی باراندا بۆقەکە بینراوە لە نزیک دەربەندیخان لەساڵی 2019، دوای ئەوەی گەیشتوە بەو قەناعەتەی ئیتر رێگەی دەربازبوونی نیە ئەم سیفاتەی پیشانداوە، لەم حاڵەتەدا راوکەر گەر رێویەک یان باڵندەیەک بێت رەنگە نەوێرێت بیخوات.
سەرەتا بۆقەکە قاچی بڵاوکردوەتەوە و لەشی پانکردوەتەوە بۆ ئەوەی گەورەتر دەرکەوێت، پاشان لە رێگەی کۆمەڵێک رژێنی سەر پێستی دەستیکردووە بە دەردانی جۆرێک لە ژەهر و وردە وردە لەسەر هەموو لەشی بڵاوبوەتەوە و وەک کەڤی سپی دەرەکەوێت.
لینکی توێژینەوە: