کۆرسیان بۆ دەکرێتەوە

لە سێ ساڵدا هەزار منداڵی تاراوگە فێری زمانی کوردی کراون

964+

ژووری هەواڵ

لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا، یەک هەزار منداڵی کورد لە تاراوگە لە رێگەی فێرگەکانی وەزارەتی پەروەردە و کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، فێری زمانی کوردی بوون.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە رایگەیاند، ئێستا خولی چوارەمی فێربوونی زمانی کوردیان بۆ منداڵانی کورد لە تاراوگە راگەیاندووە کە ماوەی چوار رۆژە ، زیاتر لە هەزار و 200 منداڵ خۆیان تۆمار کردووە.

“کتێبمان بۆ بەشێکی باشی قوتابخانەکانی دەرەوەی وڵات چاپ کردووە و لە رێگەی کۆنفیدراسیۆنەوە بۆیان دەنێرین”، وەزیری پەروەردە وا دەڵێت.

لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا سێ کۆرس بۆ فێرکردنی زمانی کوردی بەشێوەی ئۆنلاین بۆ کوردستانیانی دیاسپۆرا رێکخراوە و وەزارەتی پەروەردەش دەڵێت، بەشداربووان بڕوانامەی فەرمیان پێبەخشراوە.

بڕیارە لە رێکەوتی 1.10.2025، کۆرسی چوارەم دەستپێبکات و ئێستا وەزارەتی پەروەردە ئامادەکاری بۆ دەکات و وانەکان لەلایەن مامۆستایانی کارامەی زمانی کوردی بە هەرسێ شێوەزاری سۆرانی و بادینی و کرمانجی دەگوترێنەوە.

نالییەک لە تاراوگەوە؛ چرۆی هیوایەک لە قەڵادزێ دەڕوێنێ...

نالییەک لە تاراوگەوە؛ چرۆی هیوایەک لە قەڵادزێ دەڕوێنێت