"به‌كارهێنانى موڵكی گشتى هێڵی سووره"
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكی به‌خۆكه‌وت و ده‌ستى به چاودێری كاندیده‌كانى هه‌ڵبژاردن كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌گه‌رچى زیاتر له دوو مانگى ماوه بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق، به‌ڵام له‌ئێستاوه ده‌سته‌ى ده‌ستپاكی ده‌ستی به چاودێریكردنى كارى كاندیدان كردووه و پێی وتوون نه‌كه‌ن له به‌كارهێنانى موڵكى گشتى بۆ به‌رژوه‌ندی خۆتان نزیك ببنه‌وه چونكه “هێڵی سووره”ز
ده‌سته‌ى دەستپاکی فیدراڵی عێراق، بڵاویكرده‌وه له‌رێگه‌ى تیمە لاوەکییەکانی لە بەرێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانی بەدواداچوون ده‌ستیان به چاودێریكردنى كار و هه‌ڵسوكه‌وتى كاندیدانى هه‌ڵبژاردن كردووه و ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك به‌ڕێوه بچێت كه موڵك و سامانى گشتى تێیدا سه‌لامه‌ت بن.
هه‌روه‌كو بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، رۆژى 11.11.2025 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ده‌ستپاكی ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ تیمه جیاوازه‌كانیان كۆبوونه‌ته‌وه و باسی میکانیزمی ئەو رێکارانەیان کردووه كه پێویسته بۆ پاراستنى موڵكى گشتى له هه‌ڵبژاردنه‌كه بیگرنه‌به‌ر هه‌مانكات كارێك بكرێت پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش شه‌فافانه به‌ڕێوه‌بچێت.
هۆشیارکردنەوەی خەڵک له‌وه‌ى كه رێگه نه‌ده‌ن كاندیدان موڵكى گشتى بۆ پڕوپاگه‌نده‌كانیان به‌كاربهێنن باسێكی گرنگی ناو كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بووه و به‌پێویستیان زانیوه له‌سەر یاسای رەفتاری پیشەیی لە چوارچێوەی هەڵبژاردنی ژمارە (1)ـی ساڵی 2025 سیمینار و وۆڕكشۆپ ئه‌نجام بده‌ن و هاوڵاتیانیش هۆشیاربکرێنەوە لە تاوانی فرۆشتنی دەنگ و کارتی هەڵبژاردن نزیك نه‌كه‌ونه‌وه.
ئه‌وه‌ى تاوه‌كو ئێستا ده‌سته‌كه توانیویه‌تى له‌رێگه‌ى تیمه‌كانیانه‌وه كاره‌كانى ئه‌نجام بدات له پارێزگاکانی قادسیە، واست، دیالە، کەرکوک، موسەننا و کەربەلا بووه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سەردانی مەیدانییان بۆ لقەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەنجامداوە.