لە سنووری سەیدسادق

دوو هاوسەفەر تووشی رووداو بوون و کەسێکیان مرد

964+

بڕوا مەجید – سەیدسادق

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمە 13.8.2025، لەسەر رێگەی گوندی گرێزە بۆ قەزای سەیدسادق و نزیک پردەی کەوڵۆس، لە رووداوێکی هاتوچۆ  کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکە برینداربوو.

ئەو ئۆتۆمبێلەی تووشی روداو بووە لە جۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەر بووە، دوو کەسی تێدا بووە لە رەگەزی نێر و هاوسەفەربوون.

کەمال سەعدوون، کارگێڕی ئێشگر لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوکەتی حاجی موشیر لە سەیدسادق بە964ی وت، ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیان لە نزیک پردی کەوڵۆس، لەسەر رێگەی گوندی گرێزە بۆ سەیدسادق، دووکەس گەیەندرانە نەخۆشخانەکەمان کە یەکێیان گیانی لەدەستدابوو.

ئەویتریان بەسەختی بریندارببوو، وە رەوانەی نەخۆشخانەی شار کرا لە سلێمانی.

ئەو هاوڵاتییەی گیانی لەدەست بوو، تەمەنی 27 ساڵە و بریندارەکەش تەمەنی 30 ساڵە، تەرمی هاوڵاتییەکە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لە رووداوێکى هاتوچۆ 5 گیانلەدەستدان و 15 بریندارى لێکەو...

لە رووداوێکى هاتوچۆ 5 گیانلەدەستدان و 15 بریندارى لێکەوتەوە