له‌چاو ساڵى پار 40% كه‌میكردووه
هه‌ڵمه‌تى پاككردنه‌وه‌ى دارستانه‌كانى رواندز له پاشماوه‌ى گه‌شتیاران به‌رده‌وامه
964+
ده‌شتی عارف
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دارستان و پاوانی رواندز داوا له گه‌شتیاران ده‌كات له‌كاتی سه‌ردانی كردنی ناوچه گه‌شتیارییه‌كان پاك و خاوێنی شوێنه‌كه بپارێزن و خۆیان به‌دوور بگرن له ئاگركردنه‌وه و زیان گه‌یاندن به‌داره‌كان.
هاوژین خورشید، به‌ڕێوه‌به‌ری دارستان و پاوانی رواندز بە 964ـی وت، رۆژانه له رێگای دوو تیمه‌وه له به‌یانیان و ئێواران دارستانه ده‌ستكرده‌كانی قه‌زاكه‌یان ده‌پشكنین و هه‌موو پیسی و پاشماوه‌كان پاكدەکەنەوە.
وتیشی “ئه‌گه‌ر گه‌شتیاران پابه‌ندبن به پاراستنی دارستانه‌كان و لەکاتی گەڕانەوە بۆ ماڵ زبڵەکان کۆبکەنەوە و بیبەنە زبڵدانە فەرمییەکان، ئه‌م شوێنانه‌ش به پاكى ده‌مێننه‌وه”.
رۆژانه كارمه‌ندانى دارستان و ژینگه‌ی رواندز 10 تاوه‌كو 15 كیس زبڵ و پاشماوه‌ى گه‌شتیاران كۆده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ده‌ڵێت، هه‌ر چه‌نده ئه‌و رێژه‌یه كه‌متره له ساڵانی رابردوو و رێژه‌ی %40 كه‌میكردووه به‌ڵام ئه‌م رێكارانه گیراونه‌ته‌به‌ر تاوه‌كو زیاتر گه‌شتیاران پابه‌ندبن به پاكڕاگرتنی ژینگه‌كه.
زۆرجاران زبڵ و پاشماوەی خواردنى گه‌شتیاران له‌لایه‌ن ئاژەڵەکانه‌وه په‌رت و بڵاوده‌كرێن ئه‌مه‌ش ئه‌ركى تیمه‌كانى پاككردنه‌وه قوڕستر ده‌كات، تكاش له گه‌شتیاران ده‌كات پلاستیک و شوشە و پاشماوەی خواردن لە ژێر گەرمای خۆر به‌جێمه‌هێلن چونكه له‌وانه‌یه ئاگر دروست بكات و ببێته هۆی كاره‌ساتێكی گه‌وره”.
دووپاتیشیكرده‌وه كه هه‌ر گه‌شتیارێك زیان به دار و ژینگه‌یی ناوچه‌كه بگه‌یه‌نێت سزا ده‌درێت و پێبژاردنی بۆ ده‌كرێت، پێبژاردنه‌كه‌ش له 150 هه‌زار ده‌ستپێده‌كات تاوه‌كو 200 ملیۆن دینار.