"تەڵاق زۆرە و تێچوو زۆرتر"

یەکێتی پیاوان دەیەوێ ئاسانکاری بۆ هاوسەرگیری میسار بکرێ

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

سکرتێری یەکێتی پیاوان پێشنیاری ئەوە دەکەن، لە یاسای باری کەسێتی، پڕۆسەی هاوسەرگیری مسیار جێ بکرێتەوە و کارئاسانی بۆ بکرێ، لەگەڵ هاوسەرگیرییە عورفییەکەدا، چونکە پێیان وایە تێچووی هاوسەرگیری عورفی زۆرە و تەڵاقیش رێژەکەی هەڵکشاوە.

ئەوان ئەم هاوسەرگیرییە بە ئاسانتر لە عورفییەکە دەزانن، بورهان عەلی بە 964ی وت، بەوپێیە پیاو دابینکاری و سەرپەرشتیاری بژێوی ماڵە، وە لەگەڵ هەنگاونان بۆ پڕۆسەی هاوسەرگیری قورسایی دەکەوێتە ئەستۆی بۆیە لەدۆخی ئێستای قەیرانی موچە و بێکاری، بەری هاوسەرگیری، پڕۆسەی جیابوونەوە و تەڵاق زیادی کردووە.

ئەوان بۆ دۆخی ئەو ژن و پیاوانی جیابوونەتەوە هاوسەرگیری مسیار بە چارەسەر دەزانن و دەڵێت، دەبێت بۆ گۆڕانکارییەکان ئامادەکاری بکرێ، چی لە رووی ئاین و جی لە رووی گۆڕانکارییەکانی کۆمەڵگە.

بە گوێرەی رێکارە ئاینییەکان؛ هاوسەرگیری مسیار، هاوسەرگیری کردنی پیاوێکی باڵغی عاقڵە لەگەڵ ئافرەتێکی باڵغی عاقڵ، کەحەڵاڵ بێت بۆی لەشەرعدا کەهاوسەرگیری لەگەڵدا بکات، لەسەر مارەییەکی ئاشکرا، وەبە ئامادەبونی دووشایەت کەمەرجەکانی شایەتی دانیان تێدابێت وە بەشایەتەکان دەوترێت ئەم هاوسەرگیریە نهێنیە و دەبێت شاراوەبێت و نابێت ئاشکرابکرێت.

تێیدا ژنان، تەنازول دەکات لە حەقی نەفەقەو خەرجی و ماڵ و مانەوەی پیاوەکە لای، ئیتر ئەم مەرجانە باسبکرێت لەگرێبەستەکەدا یان بەعورف پابەنت بووە، وە بەزۆری ژنانا لەم جۆرە هاوسەرگیریەدا یان ژنی دووەمە یان ژنی سێیەمە یان ژنی چوارەمە.

ئەو هۆکارانەی کەبوونەتە هۆی دروست بوونی ئەم جۆرە هاوسەرگیرییە، لەوانە:

1. زۆر بوونی قەیرەیی کچان بەهۆی ژن نەهێنانی گەنجان ئەوەش بەهۆی زۆری مارەیی ومەسڕەفی ژن هێنان، یاخود بەهۆی زۆر بوونی تەڵاقەوە، لەبەر ئەم هۆکارانە هەندێ لەژنان رازی دەبن بەوەی ببنە خێزانی ودووەم وسێیەم وتەنازول دەکەن لەهەندێ لەمافەکانیان.

2. پێویستی مانەوەی ژنان لەماڵی کەسوکاری جا بەهۆی ئەوەوە بێت کەخۆی بەتەنیا سەرپەرشتیاری کەس وکاریەتی، یاخود توشی شەلەل بووە و کەسوکاری پێیان خۆش نییە ئەو مەسئولیەتە بدەنە سەر مێردەکەیدا، یاخود منداڵی هەیە و ناتوانێ بچێت بۆ ماڵی مێردەکەی و هاوشێوەی ئەم هۆکارانە.

3. حەزکردنی هەندێ لە پیاوان کە ژنسن، لە هەندێ لەمافەکانیان ببوورن لەبەر پێویستی ژنان خۆیان، یاخود پیاوەکە پێویستی بەخێزانی تر، وڕابواردنی موباح بێت، بەبێ ئەوەی ئەو کارەی کاریگەری دروست کات لەسەر ماڵ و منداڵی.

4. هەندێ جار پیاوان حەز ناکەن خێزانی یەکەمیان بزانێت ژنی تری هێناوە لەترسی ئەوەی توشی کێشەو مەشاکیل ببێت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

جەلادی هاوسەرەکان؛ ئەو ژنەی حەوت هاوسەری خۆی کوشتووە

جەلادی هاوسەرەکان؛ ئەو ژنەی حەوت هاوسەری خۆی کوشتووە