له گوندى كۆجۆ نێژرانه‌وه
له‌ناو 22 روفاته‌كه‌ى كوردانى ئێزدى دوو براى نادیه موراد هه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌ناو ئه‌م 22 روفاته‌ى ئه‌مڕۆ له سنوروى قه‌زاى شنگال نێژرانه‌وه، دوو براى نادیه مواد روفاته‌كاندا بوون، كه له ساڵى 2014 له‌لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه دواى رفاندنیان گولله‌باران كرابوون.
نادیه موراد، كچێكی رزگاربووى ده‌ستى داعشه و، ئێستا باڵیۆزی نیازپاکی نەتەوە یەکگرتووەکان و خاوه‌نى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتییه، ئه‌مڕۆ له‌كاتى ناشتنه‌وه‌ى 22 روفاته‌كه له شنگال ئاماده‌بوو.
خه‌یری عه‌لى، سه‌رۆكى رێكخراوى په‌تریكۆر بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بۆ 964ـى پشتڕاستكرده‌وه كه دوو له‌و 22 روفاته‌ى ئه‌مڕۆ به خاك نێژرانه‌وه براى نادیه مورادن.
وتیشی “براكانى به‌ناوى ئه‌لیاس موراد به‌سی و جلۆ موراد به‌سین”.
ئه‌م 22 روفاته پێشتر له‌لایه‌ن پزیشكی دادى گشتى له به‌غدا پشكنینی DNA یان بۆ بۆ كرابوو و سەرجەم پشكنینەكان دروست دەرچوون، پزیشكى دادیش له رۆژى سێشەممە 5.8.2025 كۆتایی كاره‌كانى بۆ ئه‌م 22 روفاته راگه‌یاندبوو.
له‌و 22 روفاته 10 خه‌ڵكی گوندى كوجۆ، دوو خه‌ڵكى ته‌لعوزێر، دوو گوندى قنی، دوو گوندى سۆڵاغ، دوو گوندى هه‌مه‌دان، یه‌ك روفات خه‌ڵكى گوندى حه‌ردانچوار روفاتیش هی ناوچه جیاوه‌ازه‌كانن
له‌وه‌ته‌ى ساڵى 2021 ئه‌وه حه‌فته‌مین جاره روفاته‌كان راده‌ستى كه‌سوكاره ئێزیدییه‌كان ده‌كرێته‌وه، له 6.2.021 ژماره‌ى ئه‌و روفاتانه‌ى راده‌ستكراوه‌نه‌ته‌وه بریتنی بووه له 104 روفات، 42 روفات له 9.12.2021، 16 روفات له 24.10.2022، 39 روفات له 20.6.2023، 41 روفات له 22.11.2024، 32 روفات له 21.2.2025 و دوایین ژماره‌ى روفاته‌كانیش كه راده‌ستده‌كرێنه‌وه ئه‌و 22 روفاته‌یه كه له 13.8.2025 راده‌ستى كه‌سوكاریان ده‌كرێته‌وه.
به‌پێی ئامارێک، كه پێشتر 964 له رێكخراوى په‌تریكۆرى وه‌رگرتووه، تاوه‌كو ئێستا 93 گۆڕى به كۆمه‌ڵى ئێزدییه‌كان دۆزراوه‌ته‌وه، له‌ناو ئه‌م ژماره‌یه‌دا ته‌نیا 55 گۆڕ هه‌ڵدراوه‌نه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ى دیكه‌ش به هه‌ڵنه‌دراوى ماونه‌ته‌وه، کە 38 گۆڕن، له‌ناو ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه هه‌ڵدراونه‌ش 750 روفات ده‌رهێندراون و ته‌نیا 274 رووفاتیان ناسراونه‌ته‌وه.