ناوەندێكی هاوبەشی ئەمنیشیان داناوە

وەزارەتی دادی عێراق بۆ 964: زیندانەكەی چەمچەماڵمان كردووەتەوە و بەردەوام زیندانی بۆ دەگوازینەوە

964+

محەمەد فاتیح

زیندانەكەی چەمچەماڵ، دەمێكە بەبێ‌ دەنگی كراوەتەوە و لەشارەكانی عێراقەوە زیندانییانی بۆ دەگوازنەوە و ناوەندێكی ئەمنی هاوبەشیشیان كردووەتەوە بۆ سەرپەرشتیكردنی.

موراد ساعیدی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی دادی عێراق، تایبەت بۆ 964ـی ئاشكرا كرد، زیندانەكەی چەمچەماڵمان كردووەتەوە و بەردەوام زیندانییانی پارێزگاكانی سەڵاحەدین و نەینەوا و كەركووكی بۆ دەگوازینەوە و زیندانەکە جێگای 2700 كەسی تێیدا دەبێتەوە.

“بێگومان هەماهەنگێیەكی باڵا، لە نێوان پۆلیسی فیدڕاڵی حكومەتی عێراق و لایەنە ئەمنیەكانی هەرێمی كوردستان دا هەیە، لە ئاسایشی و پێشمەرگە و ناوەندێكی ئەمنی تایبەتیشمان كردووەتەوە بۆ ئەو مەبەستە و پۆلیسی فیدڕاڵی بەرپرسە لە پاراستنی زیندانەكەی چەمچەماڵ”.

موراد ساعیدی دەشڵێت:

-زیندانی چەمچەماڵ بە نوێترین ستانداردە نێودەوڵەتییەكان نۆژەنكراوەتەوە.

– دەمانەوێت لە رێگای ئەم زیندانەوە قەرەباڵغی چاكسازییەكانی چەند شارێكی عێراق كەم بكەینەوە.

– كامێرای چاودێری بۆ سەرجەم زیندانەكە و ژوورەكان دانراوە و هۆڵی تایبەت بە وەرزشكردن و چەندین پێداویستی دیكەی ژیانكردنی بۆ دانراوە.

– نوێترین تەكنەلۆژیاكان لە زیندانەكەدا بەكارهێنراون و فێنكەرەوە و هەواگۆڕكێی گونجاوی بۆ دابین كراوە و سەرجەم پێداویستییەكانی شوێنێكی شیاو بۆ ژیانكردنی بۆ دابین كراوە.

– ئەو زیندانیانەی دەگوازرێنەوە بۆ زیندانەكە بە چەند تاوانێكی دیاریكراو سزادراون، لەوانەش ئەو تاوانانەی مەترسی لەسەر ئاسایش و سیستمی گشتی وڵات درووست دەكەن.

– سزادراوەكان لە هەریەك لە پارێزگاكانی سەڵاحەدین، نەینەوا و كەركووكەوە دەبرێنە زیندانی چەمچەماڵ و ئاسانكاری دەكرێت بۆ كەسوكاریشیان، كە سەردانیان بكەن.

دوای داخستنی بۆ ماوەی 10 ساڵ، لە 24.3.2025، وەزارەتی دادی عێراق بڵاویكردەوە، لە مانگی داهاتوودا زیندانی چەمچەماڵ دەكرێتەوە، كە بەهۆی كەموكوڕییەوە داخرابوو.

زیندانی چەمچەماڵ، یەکێکە لە سەربازگە گەورەکانی رژێمی پێشووی عیراق، لە ساڵی 2007 دا کرا بە زیندانی فیدڕاڵی.

هەر کرایەوە؛ سزادراوانی سێ ناوچە دەبرێنە زیندانەکەی چ...

هەر کرایەوە؛ سزادراوانی سێ ناوچە دەبرێنە زیندانەکەی چەمچەماڵ