داوای هەلی کار دەکەن
رێگای سەرەکیی هەولێر – موسڵ داخرا
+964
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
ژمارەیەك هاوڵاتی قەزای خەبات رێگەی سەرەکیی هەولێر موسڵ و کەورگۆسک بۆ خەباتیان داخستووە و خۆپیشاندانیان دەستپێكردووە و داوای هەلی کار دەکەن.
یەکێک لەو هاوڵاتییانەی بەشداری گردبوونەوەکەی کردووە بە 964ـی وت، رێگە بە تێپەڕبوونی بارهەڵگری تورکی نادەین بێن نەوت باربكەن و ئێمەش بێ ئیشوكار بن.
وتیشی، قسەمان لەگەڵ قایمقامی خەبات کردووە، ئەو دەڵێت هیچ شتێک لە دەستی ئێمەدا نییە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر