پارێزگاری هەڵەبجە بۆ 964

لقێکی بانکی ناوەندی لە هەڵەبجە دەکرێتەوە

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

لە چوارچێوەی ئەو کارانەی کە لە دوای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەدا ئەنجامدەدرێت، لە ئێستادا ئیدارەی شارەکە سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ کردنەوەی لقێکی بانکی ناوەندی لە شارەکەدا و بەستنی کۆنفراسێک بە ئامادەبوونی بانکی ناوەندی و بانگهێشتکردنی کۆمەڵێکی دیکە لە بانکی عێراقی و هەرێمی.

نوخشە ناسیح، پارێزگاری بە وەکالەتی هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، “لە ماوەی رابردوودا بانکی ناوەندی عێراقی سەردانی کردین، و بڕیاریشە سەرۆکی بانکەکە سەردانمان بکات، لە ئێستاشدا سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ ئەو کۆنفرانسە و ئەوکات گرنگی کردنەوەی ئەو لقەی بانکەکە دەخەینە روو بۆ ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە.

بە وتەی نوخشە ناسیح، کردنەوەی ئەم لقەی بانکی ناوەندی بووژانەوەی زیاتر بە شارەکە دەبەخشێت، و بانکەکە قەرز بە هاوڵاتیان دەدات، هەروەها هانی سەرمایەدار و وەبەرهێنەران دەدات کە روو بکەنە شارەکە و پرۆژەکانیان لە هەڵەبجەدا جێبەجێبکەن، کە ئەمەش هەنگاوێکی گرنگ و پێویستە بۆ دوای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ئه‌مڕۆ نوێنه‌رى بانکی ناوەندی عێراق له‌ هەڵەبجە بوو

ئه‌مڕۆ نوێنه‌رى بانکی ناوەندی عێراق له‌ هەڵەبجە بوو