کۆمەڵەی قورئانخوێنان وادەلێت

“هەر قورئانخوێنێک باجی تایبەتی نەبێت بۆی نییە لە پرسە بخوێنێت”

964+

توانا نەقی

بە بڕیاری وەزیری ئەوقافی هەرێم هەر قورئانخوێنێک باجی تایبەتی نەبێت لەمەودوا بۆی نییە لە پرسەکان قورئان بخوێنێت.

فوئاد ئەحمەد سەرۆکی کۆمەلەی قورئان خوێنانی کوردستان لقی هەولێر لە واڵی خۆی بڵاویکردەوە، بە بڕیاری پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و لەسەرداواکاری بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی گشتی هەولێر لیستی ناوی قورئان خوێنانی تایبەت بە پرسەکان بەنوسراوی تایبەتی کۆمەلەی قورئان خوێنانی کوردستان بەرز دیاری کراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە پێی لیستی ناوەکان باجی تایبەتیان بۆ دروست، دەکرێت هەر قورئان خوێنێک باجی تایبەتی نەبێت بۆی نییەلە پرسەکان قورئان بخوێنێت.

لەسەر راسپاردەی وەزیریش لیژنەێکیان پێک هێناوە بۆ هەڵسەنگاندنی قورئانخوێنەکان و هەر جارە و پۆلێک لە قورئانخوێنان تاقی دەکرێنەوە

کۆمەڵەی قورئانخوێنان 130 ئەندامی تایبەت بە پرسە و بۆنە ئ...

کۆمەڵەی قورئانخوێنان 130 ئەندامی تایبەت بە پرسە و بۆنە ئاینییەکان هەیە