هەشت ساڵە چاوەڕێن
سێ یەکەمەکان داواى دامەزراندن دەکەن
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
“ئەگەر بمزانیایە دانامەزرێم، لە جیاتى هیلاکى و شەونخونى و خوێندن، منیش وەک ئەوانى تر خەریکى سەیران و موشاغیبى دەبووم و نەدەچوومە وانەکانمەوە”، ئەمە قسەى یەکێک لەو سێ یەکەمانەیە کە ئەمڕۆ بۆ دامەزراندن گردبوونەوە.
لە پارکى ئازادى شارى سلێمانى، ژمارەیەک لە سێ یەکەمەکانى سەر ئاستى زانکۆ و پەیمانگاکان گردبوونەوە و یەک داواکاریان هەیە کە ئەویش دامەزراندنە.
سەحەر عەلى کە یەکەمى سەر ئاستى بەشەکەى خۆى بووە لە پەیمانگاى تەکنیکى سلێمانى بە 964ـى وت،”خەرجى زۆر و تواناى زۆرمان کرد بۆ ئەوەى یەکەم بین و دابمەزرێین، بەڵام هەموو ئەو هەوڵ و کۆششە بەزایە چوو”.
دەشڵێت: هەشت ساڵە چاوەڕێین دابمەزرێین، بەڵام هەر چاوەڕوانیمان بۆ ماوەتەوە.
“شەڵا وەک ئەوانى تر ئێمەش لە کاتى خوێندن خەریکى گەشت و سەفرە و موشاغیبى بوباینایە نەک ئاوا لە چاوەڕوانیدا بمێنینەوە،” سەحەر واى وت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح