"بەهرەیەکی ئیلاهیە"
زمانی دەیگرێ و گۆرانییەکان بەبێ وەستان دەڵێتەوە
964+
سیروان خورشید- خورماتوو
محەمەد مەجید زیاتر لە 25 ساڵە موزیسیانە و جار جاریش گۆرانی دەخوێنێ، هەرچەندە گرفتی لە قسەکردن هەیە و زمانی دەیگرێت، بەڵام وەک خۆی باسی دەکات خودا بەهرەیەکی داوەتێ و لە گۆرانی وتن کێشەی نییە.
پەیامنێری 964 لە خورماتوو چووە لای محەمەد تا پێکەوە گفتوگۆیەکی خۆش بکەن دەربارەی ژیانی و کاری هونەری و پێی وتین، هەر لەمنداڵیەوە قسەکردنم باش نەبووە، زمانم دەیگرێت، وەک پێویست ناتوانم وشەکان دەرببڕم، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لەکاتی گۆرانی وتندا هیچ کێشەیەکم نیە و تەنانەت دەتوانم ماوەیەکی زۆر گۆرانی بڵێمەوە بێ هیچ وەستان و کێشەیەک و پێم وایه ئەمەش بەهرەیەکی خوداییە.
محەمەد بە ژەنینی کەمانەکەی و هەم دەنگی بەشداری زۆرێک لە بۆنە و ئاهەنگەکان دەکات و دەچێتە شارەکانی کەرکوک و هەولێر و سلێمانیش، بەڵام حەزی زیاتر بە گۆرانیە فۆلکلۆرییەکان و مەقاماتە.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح