هۆكار و زیانه‌كانى دیار نیه
ئاگره‌كه‌ی کارگەی تەپەدۆری سێمێل کۆنتڕۆڵکرا
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
ئه‌و ئاگره‌ى دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له كارگه‌یه‌كى دروستكردنى ته‌په‌دۆر له قه‌زاى سێمێل كه‌وتبووه‌وه، ئێستا كۆنتڕۆڵ كراوه، به‌ڵام هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه به نه‌زاندراوى ماوه‌ته‌وه.
بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگری شارستانی پارێزگای دهۆک بە 964ـی وت، ئاگره‌كە کونترۆڵکراوە، و تەنیا زیانی ماددی بە کارگەکە گەیاندووە.
وتیشی “تاوه‌كو ئێستا هۆکاری کەوتنەوە ئاگرەکە نەزانراوە و بەدواداچوون بەردەوامە”.
ئاگره‌كه دواى نێوه‌رۆِى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه لە ناوچەى کواشێ کەوتبووه‌وە، كه دەکەوێتە سنوورى قەزاى سێمێڵ لە پارێزگاى دهۆک شوێنێكه تتایبه‌ت به کارگە و ناوچە پیشەسازییەکان.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن